×

راوێژكاری مالیكی لەسەر پرسی كورد : نابێت هیچ مرۆڤێك پرسی بێت، نە لە<br>باشوور و نە لە هەرێمی کوردستان

راوێژكاری مالیكی لەسەر پرسی كورد : نابێت هیچ مرۆڤێك پرسی بێت، نە لە
باشوور و نە لە هەرێمی کوردستان

جار بینراوە: (980)

_

لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی عێراق و پێكهێنانی حكومەت،لەسەر پرسی كورد و گرنگی كورد بۆ عێراق و پڕۆسەی سیاسی وڵاتەکە، ڕاوبۆچوونی ڕاوێژكاری نووری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسای وەرگرت.

عەباس موسەوی، ڕاوێژكاری نووری مالیكی لە لێدوانێكی تایبەتدا، بەی ڕاگەیاند، كورد بەشێكی سەرەكین لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا و لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا سەرجەم كێشەكانمان لەگەڵ كورد چارەسەر دەكەین، بە تایبەتی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

موسەوی ئاماژەی بەوەدا، سیاسەتی دەوڵەتی یاسا و نوری مالكی، كورد بە بەشێكی سەرەكی دەزانن لە گەلی عێراق و ستەم و ناهەقی و تاوانێكی زۆری بەرامبەر كراوە لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە و ئەو سەردەمەی ئۆپۆزسیۆن بووین، لەگەڵ برا كوردەكانمان ژیانمان دەكرد و پێش ئۆپۆزسیۆنبوونیش هەر پێكەوە بووین.

وتیشی: هەڵوێستمان لە حیزبی دەعوە، لە ساڵانی حەفتاكانەوە لە جەنگی ساڵی 1973ـوە ڕوون و ئاشكرایە و ڕەتمان كردەوە شەڕ دژ بە كورد بكرێت و بكوژرێن و دوای ئەوەش هەموو ئەو شەڕانەی لەلایەن ڕژێمی پێشووەوە گیرانەبەر دژ بە كەسوكارە كوردەكانمان، هەڵوێستمان ئەوە بووە لە پاڵیان بووین و هاوسۆزیان بووین و تاوانەكانی حزبی بەعسمان دژ بە كەسوكارە كوردەكانمان ڕەتكردووەتەوە، ئەم وەك ڕابردوو.

ئەو راوێژکارەی مالیکی لە درێژەی قسەکانیدا بۆباسی لەوە کرد، تەنانەت دوای گۆڕینی ڕژێم و پڕۆسەی سیاسی، یەكانمان لە هەڵكشان و داكشاندا بووە لەگەڵ كورد، بەڵام بنەماكانمان یەكبوون و نەگۆڕان، ڕەنگە لە پرسی پارە هاوڕا نەبین و لەسەر پرسی هەندێك لە وەزارەتەكان هاوڕا نەبین، بەڵام بڕیاری كۆتایی و فەرمی كە هەرگیز موجامەلە لەگەڵ كەسوكارە كوردەكانمان ناكەین ئەوەیە، كە كورد بەشێكی سەرەكین لە پێكهاتەكان، لە پڕۆسەی سیاسیی و بەشێكی سەرەكی گەلی عێراقن و ئەو كێشەیەى لە كوردستان ڕوودەدات، كاریگەرییەكانی لە بەسرە و ناسریە ڕەنگدانەوەی دەبێت و ئەو كێشانەشی لە شارەكانی باشووری عێراق ڕوودەدەن، ڕەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت لەسەر كوردستان.

“ئەمە ئەو واقیعەیە كە بڕوامان پێیەتی و تێیدا دەژین و كاری لەسەر دەكەین، سەرەڕای بیروڕای جیاوازی نێوان سیاسییەكان، ئەمە دیدی كۆتاییمانە سەبارەت بە یەكانمان لەگەڵ كورد و توركمان و هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق.” عەباس موسەوی وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو کە دەیانەوێت نیشتیمانێك دروست بكەن، هەمووان وەكو جەستە هاوكاربن لەو نیشتیمانە، كە ناكرێت جەستە بەبێ پەلەكانی بژیت، هەر لەبەر ئەوە دەڵێین، “ئێمە یەك جەستەین و پێویستە لەسەرمان دووبارە خۆمان بنیاتبنێینەوە و هەوڵ بدەین جەستەی خۆمان لە هەرچ كێشەیەك و قەیرانێك پاك بكەینەوە، لەپێناو دروستكردنی عێراقێك هەموو ڕۆڵەكانی بەشێك بن لەو عێراقەدا.”

جەختیشی کردەوە کە وەک حیزبەکەیان، هەڵوێستیان ڕوونە سەبارەت بە بابەتی مووچە و پێداگرن كە “نابێت هیچ مرۆڤێك پرسی بێت، نە لە بەسرە و نە لە سلێمانی و نە لە هەولێر و دهۆك و هیچ ناوچەیەكی دیكە.”

لە کۆتایشدا رایگەیاند، “لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا كار دەكەین، بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشانە بە زووترین كات، بەمەبەستی ئەوەی پێ بنێینە قۆناغێكی ترەوە، ئەویش قۆناغی دروستكردنی نیشتیمانە و متمانەی هاوڵاتیان بە نیشتیمان بگەڕێتەوە، كە ئەم متمانەیە ڕژێمی پێشوو لاوازی كردبوو، لە ڕێگای ئەشكەنجەدان و تاوان و تاوانەكانی  وەك هەڵەبجە و ئەنفالەوە.”

بابەتى تر

👤
Live: 79 Today: 1,531 📊 Click Here