دەقی راگەیەندراوی گروپی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکە

لە میانی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکەدا، گروپێکی گەریلا بەناوی “ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی” دەقێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان و وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی، بە ئیرادەی ئازادیی خۆیان چەکەکانیان لەناودەبەن.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی تەمموزی ٢٠٢٥، پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جەسانە – سورداش بەڕێوەچوو، هەر لەو بارەیەوە گروپی ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی دەقێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە ” بۆ رای گشتی و گه‌له‌كه‌مان، ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی شه‌ڕڤانانی ئازادی كه له مێژوویی جیاجیادا له دژی هێرشه‌كانی نكۆڵی‌كردن و قڕكردنی كورد به‌شداریمان له ریزه‌كانی پەکەکەدا كردووه ئه‌مڕۆ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بانگه‌وازەکەی عه‌بدوڵا ئۆجەلان هاتووین بۆ ئێره.
ئەوەش هاتووە،”هاتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌وازی ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)ـی عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كانی ١٢ـیه‌مین كۆنگره‌ی پەکەکەیه كه له رۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا ئه‌نجامی دا، وه‌ك نیازپاكی و هه‌نگاوی بڕیارداری له پێناوی به‌كرداری سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) و له ئێستاشه‌وه به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به تێكۆشانی ئازادیی و دیموكراسیی و سۆسیالیزمیمان به ڕێبازی سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له ئامادەبوونی ئێوه‌دا به ئیراده‌ی ئازادی خۆمان چه‌كه‌كه‌مان له‌ناو ده‌به‌ین.”
باس لەوەشکراوە، داواده‌كه‌ن بۆ ئازادی جه‌سته‌یی عه‌بدوڵا ئۆجالان و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتییانه‌ی كێشه‌ی كورد چالاكانه‌تر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه.
دەشڵێت، ” له ژینگه‌یه‌كی وه‌هادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی بره‌وی سه‌ندووه، ناوچه‌كه‌مان؛ رۆژهه‌ڵاتی ناوەراست بووه به گۆمی خوێن و گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشته‌وایی، ئازادی و یه‌كسانی و دیموكراتی هه‌یه، گرنگی و راست و هه‌نووكه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان ده‌بینین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین”
جەختیشکراوەتەوە،” بانگ له سه‌رجه‌م هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌رپرسن له هه‌موو ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان، رێز له مافه ره‌وا و نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرن و پشتیوانی له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه بكه‌ن، بانگه‌وازی له گه‌لان به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان، كرێكار و ره‌نجده‌ران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییه‌كان، رۆشنبیر، نووسه‌ر، ئه‌كادیمیست، مافناس، هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داران ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی راست له‌م هه‌نگاوه مێژووییه‌مان بگه‌ن و له‌پاڵ ئێمه و گه‌له‌كه‌مان بن.
