دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی بەتەنیا لە ژورێک زیندانین و تەندروستیان باشە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی بەتەنیا لە ژورێک زیندانین و تەندروستیان باشە

جار بینراوە: (1.2K)

_

شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمە و هۆتێل لالەزاریان کرد و دەڵێن، “تەندروستی بەندکراوەکان باشە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بڵاویکردوە، شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی گرتوخانەی کانی گۆمەیان کرد لەشاری سلێمانی و بەجیا سەردانی هەریەک لە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگیان کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی بەتەنیا لە ژورێک زیندانین و بەگشتیی تەندروستی سەرجەم زیندانیان باشە و کەسوکاریان سەردانیان دەکەن و ئەوانەی داوای پارێزەریان کردووە بۆیان دابین کراوە وە ئەوەی داوای نەکردوە بەئارەزووی خۆی ڕەتی کردووەتەوە. هەروەها ڕێگە بە تەلفۆن کردنیش دراوە بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ کەسوکاریان بکەن.

دەستەکە باسی لەوەشکردووە، ئەو زیندانیانەی لەڕووداوەکانی لالەزار دەستگیرکرابوون پێشتر لە دژەتیرۆر بوون، دوایر گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئاسایشی کانی گۆمە و ژمارەیان زیاترە لە 200 زیندانییە.

دەشڵێت: لەدوای ڕووداوەکانی شەڕی لالەزارەوە تاوەکو ئێستا کەیسەکان یەکلا نەکراونەتەوە، بۆیە زیندانیان داوای یەکلاییکردنەوەی و جیاکردنەوەی کەیسەکانیان دەکەن بەڕێگای دادگا ولەکاتێکی دیاری کراودا.

بابەتى تر

👤
Live: 89 Today: 1,920 📊 Click Here