دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ: تاوەکو ئێستا چەک لاى کەسانێکە کە مەترسین بۆسەر ئاسایشى گشتى

دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ: تاوەکو ئێستا چەک لاى کەسانێکە کە مەترسین بۆسەر ئاسایشى گشتى

جار بینراوە: (5.9K)

_

دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ، پەیامێکى لەبارەى رووداوەکەى شێخان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا چەک لاى کەسانێکە کە مەترسین بۆسەر ئاسایشى گشتى و زۆرجار داواکراوان رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و خەڵک و ماڵەکانی خۆیان وەک قەڵغان بەکاردێنن .

لە پەیامەکەیدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت: “رووداوەکەى شێخان پێی گوتین، تاوەکو ئێستا چەک لەلای خەڵکانێک هەیە لە دەرەوەی یاسا و مەترسیین بۆسەر ئاسایشی گشتی خەڵک و بابەتی ماددە هۆشبەرەکانیش بووەتە پرسێکی گرنگ و جێی هەڵوەستەکردنە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “زۆرجار دەبینین داواکراوان ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و خەڵک و ماڵەکانی خۆیان وەک قەڵغان بەکار دێنن و دواتر هاونیشتمانییان و زۆرجاریش هێزە ئەمنیەکان دەبنە قوربانی.”

هەروەها داوا دەکات، لەو پرسانەدا یاسا سەروەر بێت و داواکراوان بە ڕێکاری ئاسایی و یاسایی خۆیان ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکان بکەن و نەبنە مایەی تێکدانی ئاسایش و ئارامی وە هێزە ئەمنییەکانیش لەکاتی دەستگیرکردنی داواکراوان ڕەچاوی پاراستنی ژیانی خەڵکی دیکە بکەن سنووری کێشەکە گەورەتر نەکەن .

شەوی سێشەممە، لە کاتى هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک لە شارۆچکەى شێخان تۆمەتبارەکە رووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بووەوە و لە ئاکامدا دووئەندامى هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا و سیانى دیکە برینداربوون و تۆمەتبارەکەش کوژرا و کچێکیشی بریندار بوو.

بابەتى تر

👤
Live: 49 Today: 141 📊 Click Here