دەزگای ئاسایشی هەرێم: بکەرانی رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیرکراون

دەزگای ئاسایشی هەرێم: بکەرانی رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیرکراون

جار بینراوە: (7.6K)

-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تاوانباری رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئەیلولی 2025، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “شەوی 2ی ئەیلولی 2025، رۆژنامەنووس و چالاکوان هێمن مامەند لە گەرەکی عەقاری شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕ سوار کە دانیشتووی هەولێر-بنەسڵاوەن، بەناوەکانی (ش،ر،م،س) و (س،ه،ر،م ) درایە بەر دەستڕێژی گولە و بە دوو فیشەک بریندارکرا”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی (31/406) لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی rووداوی تەقەکردنەکە دەرچووە و بەپێی بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون و دوو تۆمەتباری دیکە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکە بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کۆی پیلانەکەیان بەرنامە دارێژڕاوبووە بۆ تاوانێکی ڕێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند) بووە”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، “لەداهاتوودا وردەکاری پیلانەکە و زانیاری لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە بۆ ڕای گشتی دەخەینەڕوو”.

بابەتى تر

👤
Live: 57 Today: 2,451 📊 Click Here