دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی دوو ڕۆژ راگەیاند

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی دوو ڕۆژ راگەیاند

جار بینراوە: (28)

-

بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لانیکەم دە هێرشی درۆنی و موشەکی کراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 

بەپێی راگەیەنراوەکە: 

ئاماری رۆژی سێشەمە ٢٠٢٦/٣/١٧ 
(٣) هێرشی درۆنی و (٢)هێرشی موشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی – بارەگای هێزەکانی (٧٠)

لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا دوو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسووکی برینداربوون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.

 (٢) هێرشی درۆنی کاتژمێر ٣:٥٠ خولەک کراوەتە سەر شاروچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران.
دوو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خلیفان به سوكی بریندار بوون له كاتی جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا.

ئاماری ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢٦/٣/١٨

 (٢)هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی – بارەگای هێزەکانی (٧٠)

(١) هێرشی درۆنی کاتژمێر دووی سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیە و لەدوای کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دوا نیوەڕۆ تا ئێستا (٦) هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران.

هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.

بابەتى تر

👤
Live: 65 Today: 1,579 📊 Click Here