ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول بۆ به‌رهه‌م ساڵح: پێگه‌ جیهانییه‌كه‌ت مایه‌ی شانازی زۆره‌ بۆ هه‌موومان

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول بۆ به‌رهه‌م ساڵح: پێگه‌ جیهانییه‌كه‌ت مایه‌ی شانازی زۆره‌ بۆ هه‌موومان

جار بینراوە: (837)

– 
دهرباز كۆسرهت رهسول ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له د. بهرههم ساڵح دهگات بهبۆنهی ههڵبژاردنی وهك كۆمسیاری كۆمسیۆنی باڵای پهنابهرانی نهتهوه یهكگرتوهكان و رایگهیاند كه ” كاكی كاكان وهك دۆستێكی راستهقینهت شانازی بهم دهستكهوتهت دهكات”، دهشڵێت: “پێگه یهكهت مایهی شانازی زۆره بۆ ههموومان”.

ئهمڕۆ ههینی دهرباز كۆسرهت رهسول ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پهیامێكی ئاراستهی دكتۆر بهرههم ساڵح كرد و رایگهیاند كه “بهبۆنهی ههڵبژاردنت وهك كۆمسیاری كۆمسیۆنی باڵای پهنابهرانی نهتهوه یهكگرتووهكان UNHCR  پڕ بهدڵ پیرۆزبایت لێدهكهین”.
 
دهرباز كۆسرهت رهسول دهڵێت: “ههر لهیهكهمین دیدارمان ههستێكی قوڵمان ههبوو كهوا سهرجهم سنوره لۆكاڵییهكان تێدهپهرێنی و پێگهیهكی ت دهبێت، ئهمڕۆ ساتی بهدیهاتنی ئهو پێگه نێودهوڵهتییه شایستهیهیه به دیبلۆماتكارێكی گهورهی كورد، كه مایهی شانازی زۆره بۆ ههموومان”. 

ئاماژهشی بهوهداوه كه “ئهم دهستكهوته بهسهرهتای قۆناغێكی نوێ دهزانین و پێشهاتێكی نوێیه كه كوردێك بهلێهاتووییهوه دهتوانێت پرسێكی ههستیاری نێودهوڵهتی بهرێوهببات، كاركردنت لهسهر رێبازی مام جهلال و بیری یهكێتیانه بووه مایهی شانازی بۆ ههمووان”. 

ئهوهشی خستووهتهڕوو كه “ئهم ههواڵه كاكی كاكانی زۆر دڵخۆشكرد، وهك دۆستێكی راستهقینهت شانازی بهم دهستكهوتهت دهكات، دڵنیاین لێرهوه جیهان شاهێدی ئهو گۆرانكارییه دهبێت كه بیری فراوانی تۆ و توانسته دیبلۆماسییهكهت بهدیدههێنێت”. 

دهرباز كۆسرهت رهسول راشیگهیاندووه كه “هیوادارین لهم وێستگه گرنگهی ژیانت سهركهوتنێكی دیكه بخهیته سهر كاروانی سهركهوتنهكانی دیكهت بۆ كوردو كوردستان و عیراق و گهلانی ستهمدیده، كار بۆ ئاشتی و سهقامگیری بكهیت، وهك چۆن ههمیشه كارت بۆ خۆشگوزهرانی ههمووان كردووه”.

شهوی رابردوو بهكۆی دهنگی ئهنجومهنی گشتی نهتهوهیهكگرتوهكان، د. بهرههم ساڵح به كۆمسیاری باڵای نهتهوهیهكگرتوهكان بۆ كاروباری پهنابهران ههڵبژێردرا.

بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 2,551 📊 Click Here