داهاتی هه‌فته‌یه‌كی‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ 11.5 ملیار دیناره‌

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ زیاتر له‌ 11.5 ملیار دیناره‌

جار بینراوە: (1.6K)


ماڵپهڕی شهفافیهت داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و ههڵهبجهی راگهیاند كه زیاتر له 11.5 ملیار دیناره و بهراورد به داهاتی ههفتهی پێشوو زیاتر له سهدا 11 كهمی كردووه.

ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه كه داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی له رۆژی 6ی ئهیلول تا ئهمڕۆ 12ی ئهیلولی 2025، بڕی 11 ملیار و 559 ملیۆن و 507 ههزار و 130 دینار بووه.

ماڵپهڕهكه ئاماژهی بهوهداوه كه لهو بڕه 9 ملیار و 240 ملیۆن و 380 ههزار و 780 دیناری نهختینهیه كه سهدا 80ی كۆی داهاتهكه دهكات.

ئهوهش خراوهتهڕوو كه 2 ملیار و 319 ملیۆن و 126 ههزار و 350 دیناری بهشێوهی چهكه كه رێژهی 20%ی داهاتهكه پێكدههێنێت.

 ئهمهش دهریدهخات كه داهاتی ئهم ههفتهیهی سلێمانی و ههڵهبجه بهراورد به ههفتهی پێشوو بهڕێژهی 11.692% كهمیكردووه.

بهگوێرهی ماڵپهڕی شهفافیهت، ئێستا رۆژانه سهرجهم داهاته نانهوتییهكانی پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان و راپهڕین له ماڵپهڕهكه تۆمار دهكرێت و بڵاودهكرێتهوه.

له 15ی كانوونی یهكهمی 2022 قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پڕۆژهی شهفافییهتی لهبارهی داهات و خهرجی راگهیاند، بهڵام تائێستا پڕۆژهكه نهتوانراوه سهرتاسهری له ههرێمی كوردستان بكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 74 Today: 222 📊 Click Here