دارا رەشید: دواخستنی ناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ ئەوەیە هەموو مووچەکان نەدرێت

دارا رەشید: دواخستنی ناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ ئەوەیە هەموو مووچەکان نەدرێت

جار بینراوە: (861)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2025، دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی هەڤپەیڤینی رووداو رایگەیاند، “دواخستنی ناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ ئەوەیە هەموو مووچەکان نەدرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەبارەی گرفتی مووچەوە گەیشتووینەتە چارەسەر، هەروەها نەوت گەورەترین کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا بوو، ئەو کێشەیەش چارەسەر بووە”.

وەزیری پلاندانانی هەرێم جەختی لەوەکردەوە، “دەستوور بە روونی داهاتەکانی پۆلێن کردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “چاوەڕوان ناکرێت بەغدا هەموو مووچەکانی ئەمساڵ بدات، بەڵام ئەزموونێکی خراپمان لە دواخستنی مووچە هەیە”.

دارا رەشید وتی، “تاوەکو رێککەوتنی نوێ هەرێم مانگانە 120 ملیار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێرێت، پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نانەوتی دەکرێن”.

وتیشی، “لە یاسای بودجە مافی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “بەشێکی رێکارەکانی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان سیاسییە”.

بابەتى تر

👤
Live: 181 Today: 985 📊 Click Here