د. رێواز فایەق: بافڵ تاڵەبانی ئەندازیاری رێككەوتنی هەولێر و بەغدایە

د. رێواز فایەق: بافڵ تاڵەبانی ئەندازیاری رێككەوتنی هەولێر و بەغدایە

جار بینراوە: (1.5K)

-

لەبارەی رێککەوتنی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان د. رێواز فایەق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

د. رێواز فایەق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تۆڕی كۆمەلایەتی ئێكس نووسیویەتی، “بافڵ تاڵەبانی ئەندازیاریی رێکەوتنی هەولێر و بەغدایە، قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستان پایتەختی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “رادەستکردنی بەرهەمی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە، دەرئەنجامی سیاسەتی حەکیمانەی هەڤاڵ بافڵ و پشوودرێژیی یەکێتییە لەناو حکومەت”.

بابەتى تر

👤
Live: 66 Today: 1,549 📊 Click Here