د.رێبوار كه‌ریم: هه‌ركه‌سێك تۆمه‌تێكمان بۆ دروست بكات، ده‌بێ بیسه‌لمێنێ، ده‌نا رسوای ده‌كه‌ین

د.رێبوار كه‌ریم: هه‌ركه‌سێك تۆمه‌تێكمان بۆ دروست بكات، ده‌بێ بیسه‌لمێنێ، ده‌نا رسوای ده‌كه‌ین

جار بینراوە: (5.4K)


د.رێبوار كهریم رایگهیاند كه یهكێتی و پارتی كهوتوونهته ههوڵی مناڵانه بۆ بێدهنگكردنی رهوتهكهیان “رهوتی ههڵوێست”، دهشڵێت: “ههركهسێك تۆمهتێكمان بۆ دروست بكات، دهبێ بیسهلمێنێ، دهنا رسوای دهكهین”.

د.رێبوار كهریم ئەندامی باڵای رەوتی هەڵوێست له پهیجی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیویهتی: “یهكێتی و پارتی دڵنیان كه رهوتی ههڵوێست هێزێكی مهدهنییه و خهمی گشتی ههڵگرتووه و هیچ خاڵێكی نایاسایی بهدهستهوه نهداوه”. 

ئهو ئهندامهی رهوتی ههڵوێست دهڵێت: “لهئێستادا یهكێتی و پارتی كهوتوونهته ههوڵی مناڵانه بۆ بێدهنگكردنی رهوتهكهمان”.

دهشڵێت: “پارتی لهنێو عهلوهی ئاكرێ كادرێكمان دهستگیردهكات كه خهریكی كار و كاسبی خۆیهتی، یهكێتیش یهكێكی ناردووه تۆمهتی بێ ئهرزش ئاراستهی ههڵوێست دهكات”.

د.رێبوار كهریم جهخت لهوه دهكاتهوه كه “دهبێ پارتی و یهكێتی باش بزانن، ئێمه رهوتی ههڵوێستمان لهسهر ژیان و گیرفانی خۆمان دروستكردووه، ئامادهنهبووین و نابین تهنازول بۆ هیچ هێزو لایهنێك بكهین”.

راشیگهیاندووه كه “ههركهسێك تۆمهتێكمان بۆ دروست بكات، ئهبێ بیسهلمێنێ، دڵنیاین كه ناتوانێ بیسهلمێنێ و ئهوكات رسوای دهكهین لهبهردهم خواو خهڵك و دادگا..”.

بابەتى تر

👤
Live: 95 Today: 1,542 📊 Click Here