خێڵ و عەشیرەت ماڵوێرانى بوون بۆ کورد

ڕێباز عوسمان
ئەی کوردی شەرەفدار، کاتی هەستان هاتووە! لە کاتێکدا نەخۆشەکانی کوردستان لە نەخۆشخانەکاندا لە ئەنجامى نەبوونى دەرمان و نەبوونی دکتۆر دەمرن، لە کاتێکدا منداڵی هەژار لە قوتابخانە ڕووخاوەکاندا و بە نەبوونی کتێب و قەڵەم ڕێگەى نائومێدى دەگرنە بەر ، لە کاتێکدا پیرەمێردەکان و پیرەژنەکان لە نەبوونی دەرمان و چارەسەری تەندروستی دەناڵێنن، بەڵام کچە عەرەبەکان و کوڕە لوبنانیەکان لە کۆشکەکانی هەولێر و دهۆک بە میلیۆنەها دۆلار پێشوازییان لێ دەکرێت و وەک شاکان ژیان دەکەن! ئەمە چ شەرمەزارییەکە بۆ نەتەوەیەکی مێژوودار وەک کورد کە پاڵەوانانی وەک سەلاحەدین ئەیووبى و قازی محەمەدی لێ دەرچووە، ئەمڕۆ بۆ پیاوە بێگانەکان و کچە هەرزەکارەکان سەرشۆڕ بکەن و خۆیان لە بەردەم جیهاندا بکەنە گاڵتە! ئەمە سیستەمی عەشیرەتی و هۆزگەرایی سەقەتە کە نەک تەنها حکومەت بەڵکو هەموو کۆمەڵگای کوردستانیشی تووشی نەخۆشی کردووە، لە کاتێکدا کوڕو کچی مەلا موستەفا و هەرمەى دەسەڵاتى باپیرەى بە هەزارەها دۆلار سەیارەی گرانبەها دەکڕن، منداڵی هەژاری کوردستان بۆ خواردنی نانیش دەست درێژ دەکەنە بۆ نامەرد تاوەکو بتوانن لە ڕەوڕەوەى ژیان بەردەوامبن. کاتێک دەبیننی بۆ بوژاندنەوەى کوردستان پارە نیە، بەڵام بینیمان کە بۆ کردنەوەی یانەى شەوانە و مەیخانە پارەی زۆر هەیە، کاتێک بینیمان کە بۆ هێنانی ئەکتەر و پۆڕن ستار و گۆرانیبێژی عەرەب پارەی میلیۆنەها دۆلار هەیە، بەڵام بۆ چارەسەری کێشەکانی خەڵک و دابینکردنی کارەبا و ئاو و دەرمان پارەی نیە، تێدەگەین ئەمە حکومەتی کورد نیە، ئەمە دەستەی مافیایی و تاڵانچی یە کە بە ناوی کوردایەتی کاری خۆیان دەکەن.