خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکرایەوە

-
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی کانونی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “سبەی دووشەممە 29ی کانونی یەکەمی 2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و رۆژی چوارشەممە 31ی کانونی یەکەمی 2025، کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت”.
ئاماژە بەوەکراوە، “بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی راگەیەندراو”.
















Post Comment