خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول راگه‌یه‌ندرا

خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول راگه‌یه‌ندرا

جار بینراوە: (1.1K)

– 
وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان خشتهی مووچهی مانگی ئهیلولی راگهیاند كه له ماوهی 3 رۆژدا مووچه دابهش دهكرێت.

ئهمڕۆ شهممه وهزارهتی دارایی ههرێم رایگهیاند كه سبهی یهكشهممه ڕێكهوتی (30ی تشرینی دووهمی 2025) دهست بهدابهشكردنی مووچهی مانگی ئهیلوولی فهرمانبهران و مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان دهكرێت.

وهزارهتهكه دهڵێت: “رۆژی سێشهممه (2ی كانوونی یهكهمی 2025) كۆتایی بهدابهشكردنی مووچه دێت”.

راشیگهیاند كه “بههۆی ئهوهی وهرگرتنی پاره بهشێوهی كاش لهلقی ههولێری بانكی ناوهندی عێراق دهكهوێته سبهی لهكاتی دوامی فهرمی و دواتر گواستنهوهی پارهكه بۆ سهرجهم بانكهكان لهپارێزگاو ئیداره سهربهخۆكان، داوا له سهرجهم مووچهخۆران دهكهین لهدوای كاتژمێر یهكی نیوهڕۆ سهردانی بانكهكان بكهن بهمهبهستی وهرگرتنی مووچهكانیان به پێی خشتهی ڕاگهیهنراو”.

بابەتى تر

👤
Live: 178 Today: 1,159 📊 Click Here