حیزبی سۆسیالیست: ئاسایشی یەکێتی شۆفێڕێکی حەمەی حاجی مەحمودی رفاندوە

حیزبی سۆسیالیست: ئاسایشی یەکێتی شۆفێڕێکی حەمەی حاجی مەحمودی رفاندوە

جار بینراوە: (165)

-

نوسینگەی تایبەتی محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست
دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت شۆفێڕێکی سکرتێرەکەیان لە لایەن
“ئاسایشی یەکێتی”یەوە لە باشماخ “رفێنراوە”.

دەقی راگەیەنراوەکە:

ئاسایشی یەکێتی شۆفێرێکی بەڕێز محمدی حاجی
مەحمود دەڕفێنن

لەڕۆژی
٧-٤-٢٠٢٦ شۆفێرێکی بەڕێز محمدی حاجی مەحمود بەناوی (دارا حەمە غەریب) لەباشماخ
دیارنامێنێت، دوای گەڕان و بەدواداچوون، دەرکەوت لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە بەبێ
ئاگادارکردنەوەو بەدەر لەبنەماو ڕێکارە یاساییەکان ڕفێنراوەو ئێستا لەسلێمانییە
.

ئەم
جۆرە مامەڵەکردنەی دەرەوەی یاسا بەرامبەر بەهاوڵاتیان و بەتایبەت شۆفێری تایبەتی
سەرکردەو شۆڕشگێڕو باوکی شەهیدان جەنابی کاک محمدی حاجی مەحمود پرسی یاساو
دادگاکان دەخاتە ژێر پرسیارەو دەبێت بەزووترین کات ئازاد بکرێت
.

نوسینگەی
تایبەتی

محمدی
حاجی مەحمود

١٢٤٢٠٢٦

بابەتى تر

👤
Live: 28 Today: 1,680 📊 Click Here