حزبەکان و ئۆپۆزیسیۆن
لە دوای ڕاپەڕین و نەمانی
دەسەڵاتی سەدام لە کوردستان، پارانۆمای پرۆسەی سیاسیی و دیموکراتی حزبە سیاسییەکانی
بەرەی ، لە دوای هەڵبژردنی پەلەمان و پێک هێنانی حکومەت، لە ١٩٩٢-٢٠٢٦، لەماوەی
٣٤ساڵی دەسەڵاتی کورد لە هەرێـی کوردستان.
لە دوای گۆڕانکاری ٩/٤/٢٠٢٣ نەمانی دەسەڵاتی سەدام لە عیراق ، سەرانی عیلمانی
و ئیسلامی سیاسیی کورد، لە مۆدیلی نوێ ی حوکمداریان دا ، کۆمەڵگە و تاکی کوردیان رووبە
رووی تەنگژەی ئاڵۆزی (سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی وکلتووری و ئاینیی ) چەق بەستوو
کردەوە.
ئەزموونی هەر دوو حزبی
دەسەڵاتدار و حزبە ئیسلامییە سیاسییەکان و حزبە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکان، بە میدیاکانیانەوە،
شەڕیان شەڕی کورسی و پۆست ودەسەڵات بوو، لەناو ئەو هاوکێشە سیاسییە نائاساییانەدا،
پۆست و پلەو ئیمتیازیان بە دەیان و سەدان ئینتیهازی و کەسانی نەفس نزم بەخشی، تراژیایەکیان
بۆ کورد دروست کرد، خەلک روخساری تۆتالیتارەکانی بەعسی یان بیر کەوتەوە.
گەر گوێ لە لێدوان و
ی سەرانی حزبەکان و حکومەت بگرین ، لە ئەکتەرێکی نمایش کراو زیاتر هیچی تر نابینین،
لە پارانۆما کانیان دا، هەموو لیدوان و بڕیارەکانیان پڕە لە گرێ یەکی سایکۆلۆجی ئاڵۆزی
سیاسی دژ بە یەکتریی و خستنە پەراوێزی یەکتریی، پڕە لە بەڵێنی بەتاڵ و کردوەی بەتاڵ .
هەموو لێدوان و بڕیارەکانی
پەرلەمان، سیناریۆی کادرە پێشکەوتوەکانی( لق و مەڵبەندە) بۆ بەرژەوەندی سەرانی حزبەکان
دوور لە خەڵک.
سلێمانی و هەولێریان
کردوە بە دووهێڵێ تەریب ، دوو هەرێمی جیاواز ، دووپەرلەمان ، دووحکومەت بە دسپلین
و پرانسیپی حزب .
لەم ٣٤ساڵەدا، چەند
نووسەرو توێژەرو خاوەن بڕوانامەی دکتۆراو پرۆفیسۆر،ئەندام پەرلەمان، لە چەپەوە تا
راست، بە عیلمانی و ئیسلامی سیاسیی، بە قسەو بەڵینی زل زل و فیشاڵ خۆیان بە ئۆپۆزیسوین
داناوە، وەک ئەکتەرێکی لێهاتوو بە رەخنە وبە هاش و هوش هیچیان نەهێشتوەتەوە ، خۆیان
بە نوێنەری خەڵک دادەنێن.
بەڵام ئەم ئەکتەرە بە
ناو ئۆپۆزیسیۆ نانە بە خشكەیی لە دەرگاو پەنجەرەی حزبەکانەوە ، خۆیان بردوەتە پێشەوە،
بە نمایش وسیناریۆ کانیان، دۆنکیسۆتانە یاری بە سۆزی خەڵک دەکەن ، دەستیان بە کورسی
و پۆست گەیشتوە، لە ژیانێکی رەفاهی و بە قاسەی پڕ لە دەفتەرە دۆلاروە ، نەک خەڵک ،
خۆیان و رابردووی خۆشیان لە یاد نەماوە .
چەند ئەکتەرێک لەم ئۆپپزیسیۆنانە، لە سیناریۆو نمایشی تردا، هەڵپەی کورسی و
پۆستی زەبەلاح دەکەن، بۆ ئەوەی لە کۆیلەی سەرۆکەکانیانەوە ، ببن بە سەرۆک .
وەک چۆن ئەزموونی حزبەکانی
کوردستان بە عیلمانی و ئیسلامی سیاسییەوە بە راست و چەپەوە، لە پەرلەمان و حکومەتی
هەرێم ی لە هەولێرو بەغداد لە ئاستی تراژیدیا جینۆسایدی کوردو مافە دەستووریی و یاساییەکانی
کوردا نەبوون و نابن .
نا ئۆپۆزیسۆنەکان، حزبەکانی دەسەڵات، لە نمایش و سیناریۆکانیان دا، تەنگژەکانیان
دروست کردوە. دەیان کەسێتی دووفاق و فاشیل و نەرجسی و چاو چنۆکیان هێناوەتە سەر
شانۆی هەڵپە هەڵپی پۆست .
20/10/2026
ەکانی تری نوسەر
-

شەڕی پۆست …پۆستێن
-

حزبەکان و ئۆپۆزیسیۆن -

دابڕان
-

شەپۆلەکانی دەریای ئیجە -

رەخنەی تاڵ و..ماستاوی شیرین !!
-

شەقامی سییەکەی سلێمانی خۆڵە!!
-

راپهڕینی شهقام … -

گۆیژە لە سلێمانی دانەبڕن -

تارماییەکی بەتاڵ
-

زمانی ژەهر
-

فووی خۆ بە گەورەزان
-

دۆن کیشۆتەکانی کورد * -

فهرشی سوور
-

یادە بەتاڵەکان
-

کۆڕەو
















Post Comment