جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ئێن ئاڕ تی‌، ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ پارتی و یه‌كێتی ناویان لێناوه‌ «ئازادیی»

جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ئێن ئاڕ تی‌، ئه‌و درۆ گه‌وره‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌ پارتی و یه‌كێتی ناویان لێناوه‌ «ئازادیی»

جار بینراوە: (920)

– 
جوڵانهوهی نهوهی نوێ رایگهیاند كه دهسهڵاته لهرزۆكهكهی پارتی و یهكێتی به هێزی ئهمنی رێگری كرد له پهیام و قسهكانی شاسوار عهبدولواحید، دهشڵێت: “ههڵكوتانهسهر ئێن ئاڕ تی، ئهو درۆ گهورهیهی دهسهڵاته كه پارتیی و یهكێتیی ناویان لێناوه «ئازادیی»”.

جوڵانهوهی نهوهی نوێ له پهیامێكدا رایگهیاند كه “ئهمشهو كاتژمێر 7، لهكاتێكدا بڕیاربوو لهكهناڵی ئێن ئاڕ تی، بهرنامه و پهیامی سهرۆكی جوڵانهوهكهمان، شاسوار عهبدولواحید له زیندانهوه پهخشبكرێت. بهڵام وهك پیشهی ههمیشهی خۆی دهسهڵاته ئیكسپایهر و لهرزۆك و تۆقیوهكهی پارتیی و یهكێتیی هێزی ئهمنیی ناردهسهر كهناڵهكه و ترسنۆكانه ڕێگریی كرد پهیام و قسهكانی بهڕێزیان بۆ هاوڵاتیانی ئازیز پهخشبكرێت”.

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “ئهم دهسهڵاته ترسنۆك و لهرزۆكه تهبیعهتی شهمشهمهكوێرهی ههیه و فێری ههڵكوتانهسهری شهوانهیه و دڵنیایه لهوهی كاك شاسوار زۆر لهجاران ئازاتر و ئازادتر و بهئیرادهتر پهیامهكانی دهنێرێت بۆ خهڵكی ستهملێكراوی كوردستان. بۆیه ترسنۆكانه و لهرزۆكانه ڕێگای پهخشكردنی بهرنامه و پهیامهكانی كاك شاسواریان نهدا كه سهرۆكی به ناحهق زیندانییكراوی گهورهتریین هێزی ئۆپۆزسیۆنه”.

نهوهی نوێ دهڵێت: “ئهمه ئهو درۆ گهورهیهی دهسهڵاته كه پارتیی و یهكێتیی ناویان لێناوه «ئازادیی» كه لهڕاستییدا ئهوهی باوهڕ بێت به ئازادیی نیانه جا چ ئازادیی سیاسیی بێت یان میدیایی”.

ئاماژهشی بهوهداوه كه “ئهم دهسهڵاته دۆڕاو و ناشرینه، ئهم دهسهڵاته ترسنۆك و تۆقیوه دڵنیایه لهوهی كه به ئیرادهی خهڵكی سهربهرز و ستهملێكراوی كوردستان لهڕۆژی 11/11  قورستریین سزا و تۆڵهی لێدهكرێتهوه”.

“وهك جوڵانهوهی نهوهی نوێ و هاوڕێیانی كاك شاسوار دووپاتی دهكهینهوه كه ئهم كاره ترسنۆكانه، ههزار هێندهیتر ڕووی ئهم دهسهڵاته ناشیرین و لهرزۆك و دۆڕاوه بۆ خهڵكی ستهملێكراو دهردهخات، ههروهك چۆن ئێمهش وهك نهوهی نوێ ههزار هێنده سوورتر دهكات لهسهر ڕێگای حهق و بهرگرییكردن له خهڵك”، راگهیهندراوهكه وادهڵێت.

راشیگهیاندووه كه “رووڕهشیی زیاتر بۆ دهسهڵات و سهربهرزیی زیاتریش بۆ كاك شاسوار و خهڵكی ستهملێكراوی كوردستان”. 

ئهم راگهیهندراوه دوای ئهوه هات كه ئێوارهی ئهمڕۆ كهتاڵی ئێن ئاڕ تی له كاتی پهخشكردنی بهرنامهكهدا، شاشهی كهناڵهكهی رهش كرد و لهسهری نووسی: “هێزێكی وهزارهتی ناوخۆ گهیشتنه ئێن ئاڕتی و بهبڕیاری دهسهڵات و وهزاهرتی رۆشنبیری حكومهتی ماوهبهسهرچوو بهرنامهی تاووتوێیان لهگهڵ شاسوار عهبدولواحید راگرت”.

پێشتر كەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025، کاتژمێر 7:00ی ئێوارە شاسوار عەبدولواحید سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ بۆ یەکەمجار لەدوای زیندانیکردنی، لە بەرنامەی تاوتوێ قسەدەکات.

بابەتى تر

👤
Live: 77 Today: 1,761 📊 Click Here