تەندروستیی هەرێم بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان: ئەگەر نەخۆش بەر لە نەشتەرگەری زانرا کە هەڵگری ڤایرۆسی HIV و جگەرە نابێت پارەی زیاتری لێوەربگیرێت

-
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئەیلولی 2025، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت کرد.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هاتووە، “ی ئەو نەخۆشانەی کە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆساتی (HIV) و (Hepatiti B) یان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، پێویستە نەشتەرگەرییەکە بە هەمان نرخ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت و نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکە زیاد بکرێت یان دوو هێندە بکرێت، هەروەها نابێت نەشتەرگەرییەکە دوابخرێت یاخود ئۆف بکرێت، پارەی زیادە لە نەخۆش وەرنەگیرێت لە ژێر هیچ پاساوێک”.
















Post Comment