تەمویلی مووچەی مانگی 10 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

تەمویلی مووچەی مانگی 10 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم

جار بینراوە: (1.4K)

-

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی خەرجکرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 28ی کانونی یەکەمی 2025، بڕی 942 ملیار و 845 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.

لەدوای ناردنی پارەکە چاوەڕواندەکرێت وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 189 Today: 1,046 📊 Click Here