تورکش ئێرلاین: بەم نزیکانە گەشتەکانمان بۆ سلێمانی دەستپێدەکەینەوە

_ 
 یەحیا ئاستون، بەرپرسی یەكان لە كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی توركیا رایگەیاند، خۆشحاڵین كە بەم نزیكانە هێڵەكەمان لەگەڵ سلێمانی دەخەینەوە كار و بە شێوەیەكی رۆژانە و رێكوپێك گەشتەكانمان دەستپێدەكەینەوە.
 یەحیا ئاستون، لە لێدوانێكدا لە تۆڕی ئێكس رایگەیاند، مەبەستی ئێمە پتەوكردنی بازرگانی و رۆشنبیری و گەشتیارییە لە نێوان توركیا و عێراقدا.
 عوسمان كەریم، شارەزا لە بواری ئابووری بە رۆژنامەی مەدای راگەیاندووە، لابردنی گەمارۆ لەسەر فڕۆكەخانەی سلێمانی قازانجی ئابووری زۆر دەبێت بۆ شارەكە.
 ئاماژەی بەوەشکردووە، داخستنی گەشتەكانی توركیا – سلێمانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ، زیانە داراییەكانی زیاترە لە 300 ملیۆن دۆلار.
 لە 3ی نیسانی 2023 دەسەڵاتدارانی توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەیان لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی داخست بە بیانووی ئەوەی گوایە پەكەكە چالاكی هەیە لە سلێمانی و فڕۆكەخانەكە.
  
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment