ته‌مموز 21, 2025

ترەمپ باجی گومرگیی بەسەر عێراق و پێنج وڵاتی دیکەدا سەپاند

جار بینراوە: (3.8K)

سەرۆکی ئەمریکا لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا ئەمڕۆ چەند وڵاتێکی گرتەوە و لە ناویشیاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نامەیەکیدا بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسیویەتی، لە ١ـی ئابەوە ٣٠٪ پێناسی گومرگی دەخرێتە سەر بەرهەمەکانی عێراق.

هەر لە نامەکەدا هاتووە، ئەگەر کۆمپانیاکانی عێراق لە ئەمریکا بەرهەمەکانیان بەرهەمبهێنن، باجی گومرگییان لەسەر هەڵدەگرێت.

هاوکات ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە نامەیەک بنێرین و پێیان بڵێین چ باجێکی گومرگی دەدەن، ئەمە زۆر ئاسانترە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © All rights reserved For Koibas