بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم: لەمەودا هەرکەسێک بیەوێت کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی هەبێت

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم: لەمەودا هەرکەسێک بیەوێت کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی هەبێت

جار بینراوە: (896)

-

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بازاڕی ئۆنلاینەوە دەڵێت، “هەرکەسێک کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی فەرمی هەبێت”.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بازاڕی ئۆنلاینەوە رایگەیاند، “لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ ئەوەی پەیڕەوێک ئامادە بکرێت، بازاری ئۆنلاین کۆنترۆڵ بکرێت”.

لەبارەی ئامانج لە پێکهێنانی لیژنەکە بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێم وتی، “ئامادەکردنی ئەو پەیڕەوە بۆ ئەوەیە تاوەکو لە بازاڕی ئۆنلاین کڕیار فێڵی لێ نەکرێت و زیانی پێ نەگات”.

نەوزاد شێخ کامیل ئەوەشی ئاشکراکرد، “لەمەودوا هەرکەسێک بیەوێت کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی فەرمی هەبێت”.

Previous post

دەزگای میدیایی بوار: مۆبایلەکەی وریا عەبدولخالق لەسەر هێڵ بووە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بیانووانەیە کە بەهۆیەوە دادگا مۆبایلەکەی نەداوەتەوە

Next post

بافڵ تاڵه‌بانی و موسه‌نا سامه‌ڕائی جه‌خت له‌ پابه‌ندبوون به‌ واده‌ ده‌ستوورییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌

بابەتى تر

👤
Live: 90 Today: 1,805 📊 Click Here