بەپێی پێشبیننیەکانی کەشناسیی هەرێم بێت ئەمڕۆ و سبەی باران نابارێت

بەپێی پێشبیننیەکانی کەشناسیی هەرێم بێت ئەمڕۆ و سبەی باران نابارێت

جار بینراوە: (1.3K)

-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژە بەوەکراوە، “سبەی دووشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 26 پلەی سیلیزی

بابەتى تر

👤
Live: 87 Today: 2,340 📊 Click Here