بەس نەبوو کەرکوکیی بوو!

بەس نەبوو کەرکوکیی بوو!

جار بینراوە: (1.4K)

ی کچە خوێندکارێکی کەرکوکیی چەند ڕۆژێکە هەرایەکی بێتام و ناماقووڵی ناوەتەوەو باش و خراپی هێناوەتە قسە، مرۆڤی خاوەن پەروەردەو دوور لە ئەدەبی بەقسە هێناوە، هیچکات بێڕێزیکردن و تانەو قسەی نەشیاو بە مامۆستاو پەروەردەکار شیاونییەو هیچ یاسایەک ئەمەی پێ قبووڵ نییە، بەڵام تەمەنێک کە هێشتا پێویستی بە ڕێنمایی و پەروەردەکردن و ئاراستەکردن هەیە گونجاو نییە لۆمەی بکرێت و، هێرشی ناڕەوای بەرامبەر بکرێتە سەرو سووکایەتیی بە کەرامەت و شکۆی بکرێت

ئەکرێ ڕێنمایی بکرێت و خراپیی ئەو جۆرە ڕەفتارکردنەی بۆ ڕوونبکرێتەوەو بە زانستی و مەنتقیی تێبگەیەندرێ لە کاردانەوەی ئەو جۆرە ڕەفتارکردنە، نەک هێندەی لەسەر گەورەکەن و بیگەیەننە ئاستێک هاوشێوەی تەمەنێک لۆمە بکرێت و داوابکرێت هەرچی سزای یاساییە بەسەریدا بسەپێندرێت، هۆشیاریی بە سزادانی مناڵێک کە هێشتا نازانێک باش و خراپی خۆی چییە، بەدەستنایەت.

چەندین تاوان و کارەسات هەن لە کۆمەڵگا کە کاری تەمەنە گەورەو مرۆڤە ملهوڕو چەپەڵەکانەو کۆمەڵگایەن کردووەتە مەسخەر، ئەمە شیاوی لێکۆڵێنەوەو بەدواداچوون و لۆمەکردنە نەک ی کچە خوێندکارێک کە تەنیا بەرائەت و نییەتپاکییەکی لێ هەڵەهێنجرێ نەک ڕق و کینەو بێڕەوشتیی.

ئەرکی پەروەردە پەروەردەکردن و ئاراستەکردنی تاکە نەک سزادان و شکاندن

لە بوونی بابەتێکی لەو جۆرەوە پەروەردەو چۆنییەتی مامەڵەکردنی کۆمەڵگات بۆ وەدەردەکەوێ لەوەی، تا چ ڕادەیەک کۆمەڵگاکەت هۆشیارە بەرامبەر بە پرس و بابەتەکان و، دەرستنی عەقڵییەتی تاکەکان لە ڕووانین و هەڵسەنگاندن لە باشیی و خراپیی بابەتەکە

بەداخەوە لەم حاڵەتەوە دەرکەوت لەڕووی هۆشیاریی تەندروستیی و هەڵسەنگاندنی دروست و ڕووانین لە بابەتەکان و ڕەوشتی قسەکردن و ڕەخنەگرتنی دروستەوە زۆر هەژارین و، بۆ بەدەسخستنی هەریەک لەو چەمکە مرۆییانە پێویستمان بە شۆڕش هەیە.

پێویستبوو پەروەردەی هەرێم بەجۆرێکی تر دڵسۆزیی خۆی بۆ مامۆستایان و کەرتی پەروەردە دەربڕیایە، نەک لەنێو هەموو ئاڵۆزییەکان کە دەروونی هەمووی ورووژاندووە تەنیا سووچێک ببینی بۆ کۆکردنەوەی کە ئەویش شایەنی باس نەبێ.

بابەتى تر

👤
Live: 111 Today: 1,820 📊 Click Here