بە تۆمەتی دزینی 45 مسقاڵ ئاڵتوون و بڕێک پارە؛ پۆلیسی سلێمانی دوو کەس دەستگیر دەکات

بە تۆمەتی دزینی 45 مسقاڵ ئاڵتوون و بڕێک پارە؛ پۆلیسی سلێمانی دوو کەس دەستگیر دەکات

جار بینراوە: (1.5K)

_

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، بە تۆمەتی دزینی 45 مسقاڵ ئاڵتوون و بڕێک پارە، دوو کەس دەستگیرکران و هەروەها دەستگیرا بەسەر ئاڵتوونە دزراوەکەدا.

ئەمڕۆ شەممە 11ـی تشرینی یەکەمـی 2025، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنکەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد کە 45 مسقاڵ ئاڵتون و بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار دیناری لە ماڵەکەیدا لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر ئاڵتونە دزراوەکەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران تەمەنیان 55 ساڵان و 40 ساڵانە و پیشەیان دەرۆزەکردنە و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.

هەروەها، “لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکە بەردەوامە.”

بابەتى تر

👤
Live: 168 Today: 1,140 📊 Click Here