بێگه‌رد تاڵه‌بانی: خزمه‌تكردنی‌ خه‌ڵك ئه‌ركه‌ و نابێت بخرێته‌ قاڵبی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: خزمه‌تكردنی‌ خه‌ڵك ئه‌ركه‌ و نابێت بخرێته‌ قاڵبی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن

جار بینراوە: (1.5K)

 – 
وهزیری كشتوكاڵی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه پلانی به گهڕخستنی بهنداوی گۆمهسپانی دانا، بەڵام کە تەواو کرا کردوویانه بە حزبی و بانگهێشتی رێوڕهسمی كردنهوهكهیان نەکردووه.

بێگهر تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵی ههرێمی كوردستان له چاوپێكهتنێكدا لهگهڵ كهناڵی “كوردسات نیوز” رایگهیاند: بهنداوی گۆمهسپان یهكێكه لهو بهنداوانهی بووهته شانازی بۆ خهڵكی ههولێر و حكومهتی ههرێم، من وهك وهزیری پهیوهندیدار شانازی پێوهدهكهم
وهزیری كشتوكاڵ دهڵێت: “من وهك وهزیر كه دهستم پێكرد ئهو شوێنه ناوچهیهكی كشتوكاڵی بوو، زهوییهكانی هیچ جۆره كارێكی تێدا نهكرابوو سهدا 1 ههتا سهدا 2ی پرۆژهكه له كابینهی رابردوودا دانرابوو”.

دهشڵێت: “من وهك وهزیرێكی یهكێتی پلانی بهگهڕخستنی بهندای گۆمهسپانم برده لای سهرۆكی حكومهت و داوام كرد ئهم بهنداوه بۆ ههولێر گرنگی خۆی ههیه و دهبێته ناوچهیهكی گهشتیاری گرنگ و دهتوانێت زۆرترین ئاو گلبداتهوه”.

ئهو وهزیره باس لهوه دهكات كه “بهڵام بهداخهوه لهكاتی كردنهوهی بهنداوهكه له ههڵبژاردنی رابردوودا كه هێشتا (15%) مابوو تهواو بكرێت كرایهوه، وهك وهزیرێكی پهیوهندار كه له پرۆسهكهدا ماندبوو بووم، بانگی كردنهوهی نهكرام”.

بێگهر تاڵهبانی راشیگهیاند كه “خزمهتكردنی خهڵكی ههرێمی كوردستان ئهركه و نابێت بخرێته قاڵبی بانگهشهی ههڵبژاردن و بهخهڵكی بفرۆشینهوه”.

بابەتى تر

👤
Live: 127 Today: 391 📊 Click Here