بۆچی پاڵپشتی رۆژئاڤا ئەرکێکی ئەخلاقییە!

بۆچی پاڵپشتی رۆژئاڤا ئەرکێکی ئەخلاقییە!

جار بینراوە: (1.3K)

دژایەتی رۆژئاڤا (خۆرئاوا) کە پارچەکەی سوریایە، کارێکە لەرووی ئەخلاقیی و دینییەوە گومانی لەسەرە.

ئەوانەی دژایەتی ئەم پارچەیەی کوردستان ئەکەن پێویستە پشکنینی تاقیگەییان بۆ بکرێت هەم لەرووی ئەخلاقییەوە، هەم لە رووی دینییەوە، ئەوە لێگەڕێ لە رووی پرانسیپی نەتەوەییەوە، ئەچنە خانەی خۆفرۆشییەوە.

لە ئێستادا بۆچی ئەگەر بە وشەیەکیش بێت ئەم پشتگیرییە پێویستە، کە رەنگە زەمەنێک بێت ئەم پشتگیرییە کاڵترببێتەوە.

بەسروشتی کورد ، رەگەزپەرست نییە، بەڵکو نەتەوەپەرستە چونکە ئەگەر رەگەزپەست بوایە ، ژیانی کورد وەک ئێستا نەدەبوو، میللەتانی دیکە نەیاندەتوانی لەگەڵی هەڵکەن، وەک چۆن عەرەب و فارس و تورک بەهۆی رەگەزپەرستییەوە ناتوانن لەگەڵ کورد هەڵکەن، کەچی کورد بە پێچەوانەوە لەگەڵ هەر سێ نەتەوە هەڵدەکات. کەم میللەت هەیە لە مێژوودا هێندەی کورد قوربانی دابێت، ستایشکردنی ئەم قوربانی و بەرخودانە بریتیی نییە کە رەگەزپەرستی، بەڵکو نەتەوەپەرستییە.

نەتەوەپەرستی، پرەنسیپێکی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندی نەتەوەیەکی دیاریکراو و پاراستنی سەروەرییەتی. لەبەرامبەردا ڕەگەزپەرستی ئایدۆلۆژیایەکە کە هەندێک نەتەوە بە کەمتر یان باڵاتر لە هەندێکی تر دەڕوانێت و لەسەر بنەمای جیاکاری نەتەوەیی.

رۆژئاڤا یان باشتر تێگەیشتن لێی سوریا، کە هێزێکی وەک هەسەدە (هێزەکانی سوریای دیموکرات) بەڕێوەی دەبات و باکگراوەندێکی ئاپۆیزم یان باشتربڵێین پەکەکە ( پارتی کرێکارانی ) لە پشتە، لە ئێستا بۆ من گرنگە، نەک لەبەر ئەم باکگراوەندە فیکرییە، بەڵکو لەبەر هۆکارێکی ئەخلاقیی، چونکە بەدرێژایی ژیانم پشتگیری (پەکەکە)م نەکردووە و لە چەند قۆناغێک دژی سیاسەتیان بووم، بەڵام پشتگیری رۆژئاوا، پشتگیرییەکی ئەخلاقیی و ئینسانی و ئاینییە!

بەکورتی ؛ ئەگەر رۆژئاڤا سەرکەوتووبێت و پێ بنێنە ناو قۆناغی نیمچە سەربەخۆیی وەک هەرێمی کوردستان، بێگومان کورد دەچێتە ناو قۆناغێکی دیکەی خەباتی دیپلۆماتی و سیاسی کە وادەکات مەودای سەربەخۆیی باکور و خۆرهەڵاتی کوردستان نزیک بکاتەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 31 Today: 60 📊 Click Here