بۆچی خەڵکی ئێران ناڕژێنە شەقام سەرەڕای داوای سەرۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل؟

بۆچی خەڵکی ئێران ناڕژێنە شەقام سەرەڕای داوای سەرۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل؟

جار بینراوە: (10)

یەکگرتوویی نوخبەی حکوومەتی ئێران دەیان ساڵ لە دروستکردنی سیستەمێکی ئەمنیی فرە چین کە بە تایبەتی بۆ پێشگرتن لە ڕووخانی داڕێژراوە. وەلێ ئەمەش وایکردووە چەندین فاکتەر دروست ببێت کە سەرەڕای ناڕەزایی چەندین ڕۆژەی پێش هێرشەکانی سەر وڵاتەکەیان بۆ گۆڕینی دۆخی وڵاتەکەیان لەم شەڕەدا بێدەنگگن کە بریتین لە :

١. سوپای پاسداران ؛ بە پێچەوانەی سوپای نەتەوەیی تەقلیدی، سوپای پاسداران “سوپایەکی ئایدیۆلۆژییە” کە ئەرکی پاراستنی کۆماری ئیسلامییە. هەروەها بەشێکی بەرفراوان لە ئابووری ئێران لەژێر کۆنترۆڵیدان، واتە نوخبەکان پشکێکی کەسی و دارایی و مانەوەیان لە بەردەوامی بوونی دەسەڵاتیی ئێستادا هەیە.

٢.بەسیج: ئەمە هێزێکی گەورە و خۆبەخشی نیمچە سەربازییە و لە هەموو گەڕەک و شوێنی کار و زانکۆدا وجودی هەیە. ئەوان تۆڕێکی چاودێری ورد و هێزێکی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ دەوڵەت دابین دەکەن بەشێکی ن ، بۆ ڕێگەنەدان، لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا خەڵکی وڵاتەکە بەداوا و دەستی دەرەکی بجوڵێنرێن.

٣. ئەوانەی دەیانەوێت گۆڕانکاریش بێتەکایەوە زۆرجار بەشداری سەربازی ئەمریکا یان ئیسرائیل وەک “داگیرکردن” سەیر دەکەن نەک “رزگاری”، نمونەی ئەو وڵاتانەی دەوروبەر وەک عێراق و سوریا و لیبیایان لەبەرچاوە کەچی ئەنجامێکی بیزارکەریان دروستکردووە بۆ خەڵکەکەی .

٤.نەبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی یەکگرتوو. شۆڕش بە شێوەیەکی گشتی پێویستی بە تەنها “هۆکارێکی ڕاپەڕین” نییە، بەڵکو پێویستی بە سەرکردایەتییەکی بەدیلی ڕوون هەیە بۆ ئەوەی لە پشتیەوە کۆببێتەوە . لە ئێستادا بەناو ئۆپۆزسیۆن لە نێوان پاشایەتیخوازەکان (پشتیوانی لە بنەماڵەی پەهلەویی )، کۆمارییەکان، کەمینە نەتەوەییەکان و لایەنە چەپەکانی دا دابەش بووە و بە ئاستێکی زۆر لاواز لە شەقام لەدەوریان هەن و پێیان وایە، مانەوەی دەسەڵاتەکەیان بە بەخۆداچونەوە و چەندگۆڕانکارییەک لەهێنانەدی گوزەران و باشترکردنی ژیانیان زۆر لەوە واوترە کە وڵاتەکەیان بدرێتە دەستی کەسانێک ، کەهیچ پرۆژەیەکی نیشتمانی لە ئەجێندایاندا نیە بەڵکو بەپێچەوانەوە لە سێبەری دوژمنی وڵاتەکەیاندا وەستاون .

٥. مێژوو نیشانی دەدات کە ڕژێم و دەسەڵاتی وەک ئەمانە تەنها بە هۆی فشاری سەربازی دەرەکییەوە بە دەگمەن دەکەون؛ بەڵکو تەنها کاتێک دەڕووخێن کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیار بدەن کە چیتر تەقە لە خەڵکی خۆیان ناکەن و دەچنە پاڵ داواکارییەکان تا ئێستا لە ئێراندا ئەوە نەک هەلی ڕوودانی نەبووە بەڵکو بەتوندی لەپشتی مانەوەی دەسەڵاتەکەیانەوەن و لەڕووی دارایی و ئایدۆلۆژییەوە بەستراونەتەوە بە دەسەڵاتەکەیانەوە.

بۆیە لە ئێستادا هیچ “حکومەتێکی چاوەڕوانکراو” نییە کە زۆرینەی ئێرانییەکان متمانەیان پێی هەبێت لەدوای ڕوخانی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان جۆرێک لەسەقامگیری سیاسی و و ئەمنی بهێنێتە کایەوە و ئارامی دوای جەنگ دروست ببێت ، وەلێ هەموو ئەمانەو چەندین هۆکاری تری وردتر دەتوانن کاریگەربن ، بە ڕەتکردنەوەی خواستە دەرکییەکان و داوای سەرۆکانی وڵاتانی پەلاماردەر لە بەشداریپێکردنی خەڵکی وڵاتەکە بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان و مانەوەی ئێستایان بەهەندێک گۆڕانکاری و کراوەیییەوە زۆر پێباشترە لەوەی وڵاتەکەیان تەسلیمی تەماحەکانی وڵاتانی پەلاماردەر بکرێت

بابەتى تر

👤
Live: 53 Today: 2,233 📊 Click Here