بۆچی خەونی گەنج کورد لەکوردستان بەدینایەت؟

بۆچی خەونی گەنج کورد لەکوردستان بەدینایەت؟

جار بینراوە: (18.4K)

هەستیار بورهان محمد

هۆکاری دەستەلاتی بنەمالەی بارزانی و تالەبانی وایان کردوە دەست بەسەر هەموو سێکتەرەجیاوازەکان دابگرن تەنها خانەوادەکانیان سود وەردەگرن
ئێمەی گەنجی هەژار لەسەرجەم بوارەکان بێبەش کراوین لە بەروە پێشبردنی ژیانی خۆمان زۆر کۆسپی گەورە دەخرێتە بەردەمان .
بەداخەوە کە دەلێم لە کۆمەلگاکەمان شکۆی گەنجیان شکاندوە ئەم دەستەلاتە دکتاتۆریەی بنەماڵە . ئێمە ئەو گەنجانەمان هەیە کە کار بۆ بەدیهێنانی دەیان خوەن دەکەن . گەنجان هێز و بازوی گەورەی کۆمەڵگەیە،
دەتوانن
گۆڕانکاری لەسێکتەرەی جیاواز دروست بکات پێویستییان بە پاڵپشتی و دەرفەتی زیاترە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان وە بەرەو پێشبردنی وەلات و دەتوانن کاریگەرییان ھەبێت لەسەر ئابووری، سیاسەت و کۆمەڵگە. بەشداری گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا گرنگە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە.
گەنجان وزەیەکی نوێ دەبەخشن بە کۆمەڵگە، بیرۆکەی نوێیان هەیە و ئامادەن بۆ ئەوەی فێر بن و گەشە بکەن. دەتوانن داهێنەر بن لە تەکنەلۆژیا و بواری بازرگانیدا. هەروەها دەتوانن ببنە پێشەنگ لە سیاسەت و کۆمەڵگادا، بەرگری لە مافەکان بکەن و گۆڕانکاری بە ئاراستەی باشتردا ببەن. گرنگە دەرفەت بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی بەشداری کارا بکەن و تواناکانیان بخەنەگەڕ.
بەلام لە ولاتی ئێمەدا لە سایەیی دوو دەسەلاتی خوێن مژەوە هیچ دەرفەتیک بۆ گەنج نیە تا خۆی تێدا بەرەو پێشەوە بەریت ، وە زیاتر بەربەست دروست دەکەن لە دروست بوونی گەنجی ولاتەکەماندا ، وە رۆژانە دەبینین گەنجانمان بە لێشاو هەڵدێن لەو دەسەلاتە خۆسەپێنەوە و رادەکەن لێیان . وە ئەوەشی ماوەتەوە هیچ دەرفەتێکی هەلاتنی نەبوە ئەگینە کەس نایەوێ لەژێر دەسی ئەو دەسەلاتە بمێنێتەوە .

وە هەروەها لە چەند رۆژی رابردوو بینیمان گەنجانی نیپال کە بەهەموو هێزوو توانایانەوە راپەرین بۆ ئەوەی رزگاریان بیت لە نەهامەتی وەک دەیبینن هەموویان بەیەک دەنگ و هێزەوە چی گۆرانکاریەکیان کرد
دەمەوێت بلیم هیوادارم گەنجانی ولاتی ئێمەش رۆژیک بەو شێوە بەیەک دەست و یەک دەنگەوە ئەو بارودۆخە خراپەی ئەمرۆی کوردستان بگۆرن و کۆتایی بەم دەسەلاتە خۆسەپێنەدا بیت .

بابەتى تر

👤
Live: 93 Today: 2,485 📊 Click Here