بۆ یه‌كه‌مجار پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه

بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی پارێزگای كه‌ركوكدا، پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ رێكده‌خرێت كه زیاتر له ملیۆنێك و نیو ناونیشان له گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵ و كۆڕبه‌ندی رۆشنبیری، زانستی، ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌وانیدا نمایش ده‌كرێت.
د. واسیف حه‌مدی شوهیكی، كه خه‌ڵكی سوریایه و دانیشتووی شاری سلێمانییه و رێكخه‌ری پێشانگاكهیه و خاوه‌نی كۆمپانیای واسیفی شاهانه‌یه بۆ ڕێكخستنی پێشانگا و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، تایبه‌ت به ی وت كه “ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌شداری له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ن، له‌وانه میسر، سعودیه، لوبنان، سوریا، ئیمارات و مه‌غریب، سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق”.
رێكخه‌ری پێشانگاكه ئاشكرایكرد كه زیاتر له ملیۆنێك و نیو ناونیشان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و كتێبه‌كان هه‌مه جۆرن.
وتیشی: “پێشانگاكه كۆڕی شیعر و چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی و سیمینار و كۆنفرانسی ی كولتووری له‌خۆده‌گرێت”.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه “ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پێشانگای له‌مجۆره له كه‌ركوك رێكده‌خرێت و مه‌به‌ستی لێی به‌رفراوانكردنی زانست و رۆشنبیریه”.
له 25ـی ئه‌یلولی 2025 تا 2ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، به سه‌رپه‌رشتی و پشتیوانی رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك و به چاودێری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واری عێراق، كۆمپانیای واسیف مه‌له‌كی له ژێر دروشمی كه‌ركوك ده‌خوێنێته‌وه و گه‌شه ده‌كات، یه‌كه‌مین خولی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك بۆ كتێب و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له هۆڵی (قصر اڵبیچ) له كه‌ركوك رێكده‌خات.















Post Comment