به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌ ئاربیجییه‌كه‌وه‌ له‌ ئه‌كادیمیای‌ قه‌ڵاچوالان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 3ی تر برینداربوون

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌ ئاربیجییه‌كه‌وه‌ له‌ ئه‌كادیمیای‌ قه‌ڵاچوالان كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 3ی تر برینداربوون

جار بینراوە: (4.9K)


وتهبێژی هێزهكانی 70ی هێزی پێشمهرگهی كوردستان رایگهیاند كه له كاتی مهشق و راهێنانی سهربازی ژمارهیهك قوتابی ئهكادیمیای سهربازی قهڵاچوالان له پارێزگای سلێمانی، گولـلهیهكی ئاربیجی تهقییهوه و بههۆیهوه قوتابییهك گیانی له دهست دا و سێ دیكهش برینداربوون.

ئهحمهد لهتیف، وتهبێژی وتهبێژی هێزهكانی 70ی هێزی پێشمهرگهی كوردستان بهمیدیاكانی وت كه “ئهو قوتابیانه له گۆڕهپانی مهشقی هێزهكانی كۆماندۆ مهشقیان كردووه”.

وتیشی: “لهكاتی مهشقهكهدا به ههڵه گولـلهیهكی ئاربیجی پێیاندا تهقیوهتهوه و بههۆیهوه یهكێك له مهشقكارهكان گیانی لهدهست داوه و سێ قوتابی دیكهش برینداربوون”.

وتهبێژی وتهبێژی هێزهكانی 70 راشیگهیاند كه بهمهبهستی چارهسهركردن بریندارهكان گوازراونهتهوه بۆ نهخۆشخانهی شار.

بابەتى تر

👤
Live: 88 Today: 2,522 📊 Click Here