به‌هۆی بارانبارینه‌وه له كه‌ركوك پشوو راگه‌یه‌ندرا

–
پارێزگای كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاریدا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه، ده‌وامی فه‌رمی ته‌نها له سه‌رجه‌م باخچه‌كانی ساوایان و قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری پارێزگای كه‌ركوك ڕابگیرێت (بكرێته پشوو)”.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌م بڕیاره “به‌هۆی به‌رده‌وامی دۆخی كه‌شوهه‌وا و شه‌پۆلی بارانبارین و له‌پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی خوێندكاران و قوتابیانه له قوتابخانه‌كانی سه‌نته‌ری كه‌ركوك و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان”.
پارێزگاری كه‌ركوك سه‌باره‌ت به فه‌رمانگه حكومییه‌كان و كۆلێژه‌كان بڕیاری داوه كه ده‌وامی فه‌رمی تێیاندا وه‌ك ڕۆژانی ئاسایی به‌رده‌وام ده‌بێت.















Post Comment