به‌فر ده‌گاته‌ سه‌نته‌ری‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

به‌فر ده‌گاته‌ سه‌نته‌ری‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

جار بینراوە: (893)



شارهزایانی كهشناسی لهعێراق و ههرێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهدهكهن لهناوهڕاستی ئهم مانگه، بهههمان شێوهی رۆژانی ڕابردوو شهپۆلێكی باران عێراق دهگرێتهوهو ئهگهری زۆریش ههیه لهرۆژانی  17 و 18 ئهم مانگه بهفر لهناو سهنتهری شارهكانی دهۆك و سلێمانی ببارێت، ئهمه جگه لهوهی ناوچه شاخاوییهكانی ههرێمی كوردستان بهتهواوی دهگرێتهوه.

بهپێی زانیارییهكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی ش بێت ، هەرێمی کوردستان بە گشتی لەژێر ناسەقامگیری لاوازی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست دەمێنێتەوە، پێشبینی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ دەکرێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی دابارینەکە ڕوو لەکەم بوونەوە دەکات، بەڵام پلەکانی گەرما گۆرانکاریی بەرچاویان بەسەر نایەت.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئامارەکانی ڕێژەی دابارین دڵخۆشکەرن، لە زۆربەی ناوچەکان بەراورد بەم کاتانە ڕێژەی باران زۆر زیاترە و ئەمەش کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی ئاوی گلدراوە و ئاوی ژێر زەوی.

بابەتى تر

👤
Live: 42 Today: 60 📊 Click Here