به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ده‌سته‌ ده‌رباره‌ی‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ لاله‌زار ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ، راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ ده‌سته‌ ده‌رباره‌ی‌ شه‌ڕه‌كه‌ی‌ لاله‌زار ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌

جار بینراوە: (3.7K)


ئهندامانی ئهنجومهنی كارگێڕی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ له ههرێمی كوردستان لهسهر شهڕهكهی لالهزار بوون به دوو بهشهوه و بهشێكیان پهیامێكیان بڵاوكردهوه و رایانگهیاند كه راگهیهندراوهكهی شهوی رابردووی دهستهكه رهتدهكهنهوه و به “ههڵوێستێكی سیاسی و دیزاینكراو”ی دهزانن.

ئهو ئهندامانی دهستهكه له راگهیهندراوێكدا كه ئهمڕۆ شهممه بڵاویان كردووهتهوه، رایانگهیاندووه كه:
*شهوی رابردوو راگهیهندراوێك بهناوی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ بڵاوكرایهوه لهسهر ڕووداوهكانی لالهزار و كهیسی ئارام قادر، ناوهڕۆكهكهی رهت دهكهینهوه و به ههڵوێستێكی سیاسی دیزاینكراوی دهزانین.
*سهبارهت بهسهردانكردنی ئارام قادر پهیوهندیمان بهلایهنی پهیوهندیدارهوه كرد و وهڵامیان داینهوه كه لهم ههفتهیهی بێتهوه ئهو دهرفهتهمان بۆ ڕێكدهخهن.
*سهبارهت بهدهستگیركراوانی شهڕهكهی لالهزار ههموولایهك ئاگادارن، ئێمه یهكهم تیم بوین وهك دهسته سهردانی لاهور شێخ جنگی و دهستگیركراوهكانمان كرد و، ههر لهڕێگهی ئێمهشهوه، ئاسایشی گشتی سلێمانی ئاسانكاری كرد بۆ سهردانی كردنی كهسوكاری دهستگیركراوهكان و هیچ ڕێگریهك نهبوه بۆ كارهكانمان.

* بڕیار بوو رۆژی یهك شهممه ههموو ئاسانكارییهك بكرێت، بهڵام دیسان نهیانهیشت بگاته یهكشهمم، دیاره بڕیاری پێش وهخته بووه.

*راگهیهندراوهكه بههیچ شێوهیهك گوزارشت لهڕای ههموو دهسته ناكات و تهنها ڕای لایهنێكی سیاسیه.
* لایهنه ئهمنییهكانی سلێمانی لهرۆژی یهكهمی رووداوهكهی لالهزار و بابهتهكانی تریش هاوكار بوون.
*ئهو بهشهی ئهنجومهنی كارگێری دهسته لهكوێ بوون كاتێك لهشهرهكهی خوڕشید ههركی و هێزه ئهمنیهكان، دوو كهس له هێزهكان شههید كران و كهسی داواكراویش لهمیوانخانه دانرابوو
*ئهی كه چهند ڕۆژێك بهر له ئێستا چهند كهسێك ههوڵی تیرۆر كردنی ڕۆژنامهنوس هێمن مامهندیان داو دواتر ههڵهاتن بۆ شاری ههولێر بۆچی ئهرك پێ سپێردراوانی ئهو لایهنه سیاسیهی ناو دهسته داوایان لهدهزگا ئهمنیهكانی ههولێر نهكرد ئهو كهسانه دهستگیر بكهن و بیدهنه دادگا؟.

*ئهی كاتێك سهرۆكی دهسته ئامادهی دادگایی كردنی شێروان شێروانی بوو، بهبهرچاوی بهڕێزیان دادگا بڕیارێكی دا بهسهر ناوبراودا و له بهردهمی دادگاش چالاكوانان و ئهندامی پهرلهمان سوكایهتیان پێ كرا، بۆچی دهستهی مافی مرۆڤ هیچ شتێكیان بڵاو نهكردهوه؟ 
*ئهی بۆ تا ئێستا تۆمهتبارانی كهیسی شوان صابر دهستگیر و ئاشكرا نهكراون و هیچ پهله پهلێكیش ناكرێت؟

*ئهی كاتێك شێخ ئهدههم بارزانی ڕێگهی پێنهدرا بهشداری پرسهی دایكی بكات لهماڵ و زێدی خۆی و دهست بهسهر ماڵ و موڵكیدا گیراو پاسهوان و شوفێرهكهی دهستگیركرا و جارێكی تریش بهم دوایه كۆمهڵێك پاسهوانی گیرا بۆچی ئهو لایهنهی ناو دهسته شتێكی بۆ ڕای گشتی نهوت و بڵاو نهكردهوه؟.

*سهبارهت به كهیسی هونهری رهشید ئاغا كه تا ئیستاش دادگایی نهكراوه و كهس نازانیت قۆناغی لێكۆڵینهوهی بهكوێ گهیشتوه، بۆ هیچ نالێن؟ 

ئهمهش دهقی راگهیهندراوهكهیه:

شهوی رابردوو (ههینی ٥ی ئهیلول) راگهیهندراوێك بهناوی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ بڵاوكرایهوه لهسهر ڕووداوهكانی لالهزار و كهیسی ئارام قادر، ههرچهنده ئێمه وهك بهشێك له ئهندامانی ئهنجومهنی كارگێری دهسته ناوهڕۆكهكهی رهت دهكهینهوه و به ههڵوێستێكی سیاسی دیزاینكراوی دهزانین، چهندان جاری تر سهرنج و تێبنیمان ههبووه لهسهر ئهو جۆره ههڵوێست و پهیامانهی دهسته؛ كه نه ئاگامان لێ ی بووه نه پرسمان پێكراوه، بهڵام لهپێناو پاراستنی ناوی دهستهكهمان هیچ ههڵوێستمان نهنواندوه و ههموو جارێك داوای چارهسهرمان كردوه.

ههر بۆیه سهبارهت بهو راگهیهندراوه، بهپێویستمان زانی ئهو ڕاستیانه بۆ خهڵكی كوردستان بخهینهڕوو:

١- سهبارهت بهسهردان كردنی ئارام قادر لهههفتهی ڕابردوو، دوای ئهوهی كهسوكاری ناوبراو سهردانی دهستهیان كرد، داوایان كرد دهسته بهدواداچون بكات، ئێمه پهیوهندیمان بهلایهنی پهیوهندیدارهوه كرد و بهسوپاسهوه وهڵامیان داینهوه كه لهم ههفتهیهی بێتهوه ئهو دهرفهتهمان بۆ ڕێكدهخهن و بڕیاره ڕۆژی یهكشهممه بۆ كاتهكهی وهڵاممان بدهنهوه. بهڵام نازانین پهلهی بڵاو كردنهوهی ئهو پهیامه بهو پشوهو ڕۆژی ههینییه مانای چی بوو؟.

٢-سهبارهت بهدهستگیركراوانی شهڕهكهی لالهزار ههموولایهك ئاگادارن، ئێمه یهكهم تیم بوین وهك دهسته سهردانی لاهور شێخ جنگی و دهستگیركراوهكانمان كرد و، ههر لهڕێگهی ئێمهشهوه، ئاسایشی گشتی سلێمانی ئاسانكاری كرد بۆ سهردانی كردنی كهسوكاری دهستگیركراوهكان و بهردهوامیش لهسهر خهت بوین بۆ سۆراغ كردن و كۆكردنهوهی زانیاری لهسهر ههموویان، هیچ ڕێگریهك نهبوه بۆ كارهكانمان. بڕیار بوو رۆژی یهك شهممه ههموو ئاسانكارییهك بكرێت، بهڵام دیسان نهیانهیشت بگاته یهكشهممه وهك ئهوهی پێیان گوترابێت؛ دهبێت ههر ئهم شهو ئهو بهیاننامهیهی كه ئاماده كراوه دهبێت بڵاوبكرێتهوه، سهرباری ئهوهی گفتۆگۆی زۆر كرا بۆ دواخستنی بڵاوكردنهوهی بهیاننامهكه تا رۆژی یهكشهممه كه دهوامی فهرمییه بهڵام دیاره بڕیاری پێش وهخته بووه.

هاوڵاتیانی كوردستان؛

دهمانهوێ ئهوه بۆ ههموو لایهك ئاشكرا بكهین؛ ئێمه وهك بهشیك له ئهنجومهنی كارگێڕی دهسته، ئهو پهیامهی بهناوی دهستهی مافی مرۆڤ بڵاوكراوهتهوه، ڕهت دهكهینهوه و دهڵێین: بههیچ شێوهیهك گوزارشت لهڕای ههموو دهسته ناكات و تهنها ڕای لایهنێكی سیاسیه كه ناوی دهسته بۆ ئامانچی سیاسی خۆیان بهكاردههێنن و بهئاشكراش به پهیامهكهی دهسته و ئهو پهلهپهل كردنهوه دیاره.

ئێمه دهڵێین: لایهنه ئهمنییهكانی سلێمانی لهرۆژی یهكهمی رووداوهكهی لالهزار و بابهتهكانی تریش هاوكار بوون وه دهبوو دهسته ڕهچاوی ئهوهی بكردبایه ئهو كهیسه هێشتا لهژێر لێكۆڵینهوهیهو نابێت پهلهی تێدا بكرێت.

ئینجا پرسیاری جددی ئهوهیه: ئهی ئهو بهشهی ئهنجومهنی كارگێری دهسته لهكوێ بوون كاتێك لهشهرهكهی خوڕشید ههركی و هێزه ئهمنیهكان، دوو كهس له هێزهكان شههید كران و كهسی داواكراویش لهمیوانخانه دانرابوو، بهڵام ئهو تیمهی ناو دهسته شتێكیان نهوت؟

ئهی كه چهند ڕۆژێك بهر له ئێستا چهند كهسێك ههوڵی تیرۆر كردنی ڕۆژنامهنوس هێمن مامهندیان داو دواتر ههڵهاتن بۆ شاری ههولێر و ئاسایشی گشتی سلێمانی پهیامی بڵاوكردهوه، بۆچی ئهرك پێ سپێردراوانی ئهو لایهنه سیاسیهی ناو دهسته داوایان لهدهزگا ئهمنیهكانی ههولێر نهكرد ئهو كهسانه دهستگیر بكهن و بیدهنه دادگا؟.

ئهی كاتێك سهرۆكی دهسته ئامادهی دادگایی كردنی شێروان شێروانی بوو، بهبهرچاوی بهڕێزیان دادگا بڕیارێكی دا بهسهر ناوبراودا و له بهردهمی دادگاش چالاكوانان و ئهندامی پهرلهمان سوكایهتیان پێ كرا، بۆچی دهستهی مافی مرۆڤ هیچ شتێكیان بڵاو نهكردهوه؟ لهكاتێكدا نوێنهری یۆنامی نیگهرانی دهربڕی.

ئهی بۆ تا ئێستا تۆمهتبارانی كهیسی شوان صابر دهستگیر و ئاشكرا نهكراون و هیچ پهله پهلێكیش ناكرێت؟

ئهی كاتێك شێخ ئهدههم بارزانی ڕێگهی پێنهدرا بهشداری پرسهی دایكی بكات لهماڵ و زێدی خۆی و دهست بهسهر ماڵ و موڵكیدا گیراو پاسهوان و شوفێرهكهی دهستگیركرا و جارێكی تریش بهم دوایه كۆمهڵێك پاسهوانی گیرا بۆچی ئهو لایهنهی ناو دهسته شتێكی بۆ ڕای گشتی نهوت و بڵاو نهكردهوه؟.

سهبارهت به كهیسی هونهری رهشید ئاغا كه تا ئیستاش دادگایی نهكراوه و كهس نازانیت قۆناغی لێكولینهوهی بهكوێ گهیشتوه، بۆ هیچ نالێن؟ خۆ ههموو ئهوانه لهپێش روداوهكانی سلێمانی روویانداوه!.

ئێمه نامانهوێ ئهو لاپهڕانه ههموو ههڵدهینهوه كه ههموویمان وهك بهڵگه لایه و قسهی لهسهر نهكراوه له پێشێلكاری زهق بهرامبهر مافی مرۆڤ لهسنوری ههولێرو دهۆك.

باش دهزانین ئامانجی ئهو لایهنه سیاسیه چیه له گهورهكردن و بڵاوكردنهوهی پهیامهكان لهسهر سنوری سلێمانی و دهزگا ئهمنیهكان له رێگهی دهستهكهمانهوه، جگه لهههوڵدان بۆ ناشرین كردنی دهزگا فهرمیهكانی ئهو سنوره هیچ مانایهكی تری نیهو ئامانجهكهش دهستێكی ئاشكرای لایهنێكی سیاسیه كه دهیانهوێت ئهجێندای خۆیان فهرز بكهن و ئێمهش وهك بهشێك له ئهنجومهنی كارگێری دهسته ئهو جۆره ههڵسوكهوتانه ڕهت دهكهینهوهو بههیچ شێوهیهكیش گوزارشت لهڕای گشتی دهسته ناكات . ئهگهر نا ههموولایهك لهدهسته باش دهزانن ئێمه ئهو بهشهین له دهستهی مافی مرۆڤ زۆر پیشهیی و بهرپرسیارانه بهرامبهر به مافهكانی مرۆڤ و بێ گوێ دانه لایهنی سیاسی كارمان كردوه له ههموو رووداوهكان…

بهردهوامی ئهو جۆره ههڵوێستانه بۆ بهرژهوهندی لایهنێكی سیاسی دهكهوێته سهر ئهستۆی بهڕێز سهرۆكی دهستهكه و بهپێی یاسای دهسته بهرپرسه له پاراستنی سیاسهتی دهسته وهك دهزگایهكی سهربهخۆو بێ لایهن و ئاكامهكانیش ههرچی بێ لهزهرهری ناوبانگی دهسته دهبێت.

بهشێك لهئهندامانی ئهنجومهنی كارگێڕی دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ

بابەتى تر

👤
Live: 91 Today: 340 📊 Click Here