به دەیان هەزار هاوڵاتی كۆچیان كردووە و كوردستانیان بەجێهێشتووە

به دەیان هەزار هاوڵاتی كۆچیان كردووە و كوردستانیان بەجێهێشتووە

جار بینراوە: (1.4K)

_

سەرەڕای سەقامگیری هەرێمی كوردستان لە رووی ئەمنییەوە، بەڵام بەدەیان هەزار كورد لە چەند ساڵی رابردوودا هەوڵی ئەوەیان داوە كۆچ بكەن بۆ دەرەوەی وڵات، بەهۆی بێ ئیشی و خراپی گوزەرانيانەوە.

بەکر بابانی، سەرۆکی ریکخراوی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ کەناڵە عێراقییەکان و هەرێمی ئاشكرا كرد، “لە ساڵی 2014وە تاوەكو ئێستا 147,400 هاوڵاتی كورد هەرێمیان بەجێهێشتووە”.

راشیگەیاند، “زۆربەی ئەوانەی هەرێمی كوردستان بەجێدەهێڵن گەنجن و تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵدایە و ڕێژەیەكی زۆر ژن و منداڵیشیان تێدایە و 414 كەسیان ژیانیان لەدەستداوە، هەندێكیان لە دەریادا خنكاون و هەندێكیشیان بێسەروشوێنن”.

لەلای خۆیەوە بەختیار حەسەن، بەڕێوەبەری كاروباری گەنجانی راپەڕین لە پارێزگای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، “لە ماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا پێنج هەزار گەنج كۆچیان كردووە، كە هەزار و 100 گەنجیان لە ئیدارەی راپەڕین بوون، بە هۆی بێ ئیشی و بێزارییەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 773 📊 Click Here