بترسین و خواردن پاشەکەوت بکەین،لەئەگەری جەنگی ئێران _ ئەمریکا ؟

بترسین و خواردن پاشەکەوت بکەین،لەئەگەری جەنگی ئێران _ ئەمریکا ؟

جار بینراوە: (0)

دروستکردنی ترسی برسێتی و پاشەکەوتکردنی خواردن و پێداویستی ڕۆژانە،لەهەرێمی کوردستان و عێراق لەدڵیم هاوڵاتیاندا، لەئەگەری جەنگی ئێران – ئیسرائیل، هیچ لۆژیک نییە، هەر جەنگێک ڕوبدات بۆ یەکلایی کردنەوەی سیستەمی حوکمڕانی ئێرانە یان تەسلم بوون لەڕێی گفتوگۆ و گورزی کوشندە، یان ڕوخاندنی یەکجارەکی، بۆیە ئەنجامی هەر یەکێک لەو ئەگەرانە ڕێگە بەئێران نادات گەروی هورمز له هەفتەیەک زیاتر دابخات، کە ئەویش لاوازترین ئەگەرە، ئەویش چەندین فاکتەری خۆیە هەیە :

١. ڕێڕەوە ئاوییەکە وەک شەبەکەی وزەی جیهان: ڕۆژانە نزیکەی ۲۰ ملیۆن بەرمیل نەوت (کە دەکاتە نزیکەی ۲۰٪ی بەکارهێنانی جیهان) بەم گەرووەدا تێدەپەڕێت.

٢. گازی سروشتی: زۆربەی گازی سروشتی شلکراوەی (LNG) قەتەر، کە گەورەترین هەناردەکاری جیهانە، لەم ڕێگەیەوە دەگاتە بازاڕەکان.

١.وڵاتانی هەناردەکاری کەنداو وەک سعودیە، عێراق، ئیمارات، کوێت، قەتەر، ئابووری ئەم وڵاتانە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە کراوەیی ئەم گەرووەوە و داهاتی ان لەدەست دەچێت . هەروەها وڵاتانی تری کڕیاری وزە وەک چین و ژاپۆن و کۆریای باشور و هیندستان دەبنە زەرەرمەندی گەورە، بۆیە هێزو کاریگەری ئەم وڵاتانە ڕێگە بەوە نادات، هەر ئەگەرێکی داخستن درێژە بکێشێت . لەپاڵ هەموو ئەمانەدا خودی ئیدارەی ترەمپ هەوڵی بەردەوامیان بۆ دابەزاندنی نرخی وزە بووە لەجیهاندا بەتایبەت نەوت . کەواتە بڵاوکردنەوەی هەرترس و دڵەڕاوکێیەک، کارێکی ناعەقڵانییە و ناکرێت خوێندنەوەکان فرە ڕەهەند نەکرێت . ڕاستە شەڵەژانی گەورە لەبازاڕی وزەدا ڕوودەدات بەڵام بەو مانایە نییە، پێویست بە خەزنکردنی خواردن بکات، کە خۆی ئەو ترسە لەخودی جەنگەکە و ئاکامەکانی وێرانترە، کەواتە ئیتر بۆدەبێت ئەم ترسە لەدڵدا دروستبکرێت !؟

بابەتى تر

👤
Live: 71 Today: 2,118 📊 Click Here