باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا دانپێدانانی دەستگیرکراوەکانی لالەزار رەتدەکاتەوە

-
باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق ئەو دانپێدانانەی دەستگیرکراوانی لالەزار رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن لەلایەن ئۆکرانیاوە مەشق و راهێنانیان پێکراوە بۆ ئەنجامدانی کاری نایاسایی.
دوای بڵابوونەوەی چەند هەواڵێک و دانپێدانانی دەستگیرکراوەکانی لالەزار کە ئاماژەیان بەوەدا، “کە لەلایەن چەند کەسێکی ئۆکرانیاوە مەشق بە چەکدارانی لالەزار کراوە”، ئەمڕۆ شەممە باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق هەواڵەکەی رەتکردەوە و بەناڕاست ناوی برد.
  
 باڵیۆزخانەی ئۆکرانیا لە عێراق دەڵێت، “ئۆکراینا هەرگیز هیچ چالاکییەکی دار بە مەشقپێکردنی چەکدار یان بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ بەکارهێنانی نایاسایی لە دەرەوەی وڵاتەکەمان ئەنجام نەداوە و ئەنجام نادات، ئەم جۆرە بانگەشانە زانیاریی ناڕاستی ئاشکران کە هیچ بنەمایەکی راستییان نییە”.
ئاماژە بەوەشدەکات، “ئێمە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست بە هەوڵێک بۆ لەکەدارکردنی ئۆکراینا و سەرکردایەتییەکەی دەزانین”.
  
 باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق داوا لە راگەیاندنەکان دەکات، تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمی و پشتڕاستکراوەکانی زانیاری ببەستن و خۆیان بەدوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و ی پشتڕاست نەکراوە.
 
								


 
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                     
                                    
Post Comment