بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام

بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام

جار بینراوە: (6.5K)

_

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ) دەڵێت: “هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام”.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتی نوسیویەتی: لە یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارم ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لە نێوان هەموواندا تاوەکو پێکەوە کاربکەین لەپێناو سەقامگیری و پێشخستنی وڵاتەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.

بابەتى تر

👤
Live: 120 Today: 618 📊 Click Here