بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی بۆ وەبەرهێنان کراوەیە و کەس نایەت بڵێ دەبێت 50%ـی داهاتەکەی بدەیت بە من

بافڵ تاڵەبانی: سلێمانی بۆ وەبەرهێنان کراوەیە و کەس نایەت بڵێ دەبێت 50%ـی داهاتەکەی بدەیت بە من

جار بینراوە: (937)

_

بافڵ تاڵەبانی لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری میری لە شاری هەولێر، باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی سلێمانی کرد لە بواری وەبەرهێناندا و رایگەیاند، “سلێمانی بۆ وەبەرهێنان کراوەیە و کەس نایەت بڵێ دەبێت 50%ـی داهاتەکەی بدەیت بە من”.

بافڵ تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، چەندین دۆخی نەخوازراو و تووندی ئابووری بەسەر ناوچەکەی ئێمەدا هات و چەند ساڵی رابردوو زۆر قورس تێپەڕین، بەڵام کاری باش ئەنجامدرا و سەرکەوتوو بووین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سەیری سلێمانی بکەین، لە ماوەی سێ ساڵ لەمەوپێشدا، وەبەرهێنی بیانی تێدا نەبوو، بەڵام تیمی براکەم (قوباد تاڵەبانی)، توانی چەندین پرۆژە بهێنێتە ئەم شارەوە و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران بکات. 

دووپاتیشی کردەوە کە “دۆخێکی زۆر گونجاو لە شارەکەدا هاتووەتە ئاراوە و سلێمانی کراوەیە بۆ وەبەرهێنان، ئێستا کەس نایەت بڵێ دەبێت 50%ـی داهاتەکەی بدەیت بە من، ئەمە هۆکار بووە کە چەندین وەبەرهێن لە باشوور و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بێن و لێرە وەبەرهێنان بکەن”. 

بابەتى تر

👤
Live: 89 Today: 742 📊 Click Here