بافڵ تاڵەبانی: زمانی شیرینی کوردی هێمای شوناسی نەتەوەییمانە

بافڵ تاڵەبانی: زمانی شیرینی کوردی هێمای شوناسی نەتەوەییمانە

جار بینراوە: (966)

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت بە شانازییەوە زمانی شیرینی کوردی، زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “لە رۆژی ی زمانی دایکدا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانەکەمان دەکەم کە خەباتیان بۆ بەرزڕاگرتنی زمانەکەمان کردووە”.

دووپاتیشیكردەوە، “بە شانازییەوە زمانی شیرینی کوردی، زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە، ئەرکمانە پارێزگاری لەم سامانە بەنرخە بکەین کە پێشینانمان بۆیان جێهێشتووین”.

وتيشى، “لەم رۆژەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی هەموو تاک و پێکهاتەکانی کۆمەڵگەیە و بەڵێن دەدەین کار بۆ بەهێزترکردنی زمانی کوردی لە تەواوی بوارەکاندا بکەین”.

بابەتى تر

👤
Live: 112 Today: 2,043 📊 Click Here