بافڵ تاڵەبانی: بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی عەلی خامنەیی

بافڵ تاڵەبانی: بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی عەلی خامنەیی

جار بینراوە: (0)

-

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بڵاوکردەوە.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، “بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری ی ئیسلامی”.

ئاماژە بەوەدەکات، “بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین”.

دەشڵێت، “لەم دەرفەتەدا داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان کە تاکە رێگای سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

بابەتى تر

👤
Live: 67 Today: 1,648 📊 Click Here