×

بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌: تۆزێ تەبیعەتیشم چەمچەماڵییە

بافڵ‌ تاڵه‌بانی‌: تۆزێ تەبیعەتیشم چەمچەماڵییە

جار بینراوە: (1.3K)

بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له میانهی بانگهشهی كاندیدانی حزبهكهی له قهزای چهمچهماڵ رایگهیاند كه:
*چهمچهماڵ سهری بهرزی یهكێتی نیشتمانییه و ههموو جارێك لهناو دڵی یهكێتیدا بووه.

*یهكێتی دهبێت باشتر دیفاع له چهمچهماڵ بكات.

*سودانی بهڵێنی به من دا كه چهمچهماڵ وهكو پێویست رێزی لێبگیرێت، من وتم دهبێت ههموو داهاتی  عێراق بدرێت به چهمچهماڵ.

* چهمچهماڵ پڕه له غاز و ههموو كارهبای كوردستان له چهمچهماڵهوه دێت، دهبیت وا بكهین خهڵكهكهی قازانج له غازی چهمچهماڵ بكات.

*یان بهلۆعهكهی دهكوژێنینهوه و یهك مهقمهق نانێرینه دهرهوه له چهمچهماڵ.

*چی پرۆژه كراوه له چهمچهماڵ حزب كردوویهتی.

* لهبهغدا چهمچهماڵ دهكهین به داڵاس و ههموو مافهكانی وهردهگرین.
*له چهمچهماڵ تۆڵه دهكهینهوه له سیاسهته سهقهتهكهی ئهم چهند ساڵه.
*ههموو ئیش و پرۆژهیهك به غازی چهمچهماڵ و خوێنی ئێوه دهكرێت، بهس نییه.

*تا تا نەزانین حكومەت پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ تەواو دەكات قەت حكومەتێكی تازە نابینن له كوردستان.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 555 📊 Click Here