باره‌گای بارزانی: له‌ده‌ستدانی ئەكبەر حاجی رۆستەم خه‌ساره‌ت و كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه‌

باره‌گای بارزانی: له‌ده‌ستدانی ئەكبەر حاجی رۆستەم خه‌ساره‌ت و كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه‌

جار بینراوە: (1.6K)


بارهگای بارزانی رایگهیاند كه لهدهستدانی ئەكبەر حاجی رۆستەم خهسارهت و كهلێنێكی گهورهیه، دهشڵێت: “پێویسته به زووترین كات دامودهزگاكانی دهڤهری گهرمیان تاوانباران بدۆزنهوه”.

ئهمڕۆ سێشهممه بارهگای بارزانی پهیامێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه كه “به داخێكی زۆرهوه ههواڵی شههیدكردنی فهرماندهی پێشمهرگه و كهسایهتیی خهباتگێڕ (ئهكبهر حاجی ڕۆستهم)ـمان پێ گهیشت”.

بارهگای بارزانی دهڵێت: “ئهكبهر حاجی ڕۆستهم تێكۆشهر و نیشتیمانپهروهری ناسراوی دهڤهری گهرمیان و جێی ڕێزی خهڵكی كوردستان بوو و لهدهست دانی خهسارهت و كهلێنێكی گهورهیه”. 

دهشڵێت: “پێویسته به زووترین كات دامودهزگاكانی دهڤهری گهرمیان تاوانباران بدۆزنهوه و ڕادهستی یاسا بكهن و به سزای تاوانی خۆیان بگهێندرێن”.

راشیگهیاندووه كه “بهم بۆنه خهمناكهوه پرسه و هاوخهمیی خۆمان ئاراستهی خانهواده و كهسوكار و هاوڕێ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ئهكبهر حاجی ڕۆستهم و خهڵكی گهرمیان دهكهین و خۆمان به هاوبهشی خهمیان دهزانین. له خودای گهوره داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو به بهههشتی بهرین شاد بكات و سهبر و ئارامی به ههموو لایهك ببهخشێت”.

شەوی دووشەممە 22ی ئەیلول، لە سنووری گوندی ئۆمەربل لە قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتیی دیاری ناوچەکە بە گولـلە کوژرا.

بابەتى تر

👤
Live: 46 Today: 1,545 📊 Click Here