ئەو یاریەش تەواوبوو
هەندێك لەوانەی دەرچوون بۆ پارلەمانی عێراق ، تا چوار ساڵی تر ئیتر زۆرێك لەوانەی دەنگیان پێداون ناتوانن بیان بینن، ژمارە مۆبایلیان دەگۆڕن، زۆر كەم دێنە ناو خەڵك ، لە پارلەمانیش تاقەتی قسەو شەڕیان نیە بۆ خەڵك و دەكەونە سەر نازو نیعمەتی خۆیاندا، لەم هەڵبژاردنەدا دەركەوت :
یەكەم : نادادیەكی زۆر لە لە دابەشكردنی كوررسیدا هەیە بە پێی پارێزگاو شارو ناوچە.
دوەم : هیچ بەربژێرێكم نەبینی خۆی بەرنامەو پڕۆژەیەكی ڕونی هەبێت، زۆربە دەنگە دەنگ و پەلاماردانی ئەوی تر بوو.
سێیەم : شتێك كە بۆ من مایەی شۆك بوو قەلفڕی بەبژێر بوو لە لیستێكەوە بۆ حزبێكی تر ، ئەمە ناشرینی هەڵبژاردن و ناشارەزایی دیاری كردنی بەربژێر بوو، ئەمە جێگۆڕكێ و هات و چوونە جگە لە خیانەت هیچی تر نەبوو.
چوارەم : بۆ ئەم هەڵبژاردنە لە بری خەرجی بە بەرنامەو هۆشیارانە ، خەرجی خەیاڵی هەبوو، كە ئەوەش ڕویەكی تری یاریە ناشرینەكە بوو.
پێنجەم: دەركەوت زۆرن ئەوانەی هەڵەپی موچەیانەو بە دوای موچەو دەسكەوتا دەگەڕێن بۆیە هەقە عێراق موچەی پارلەمانتار بە رادەیەكی زۆر كەم بكاتەوەوهەروەها ڕیژەی پاسەوانیش لە دوو كەس بۆ سێ كەس زیاتر نەبێت .
شەشەم: یەكێك لە ناشرینیەكان كردنی پارلەمانە بە دیوەخان و بەردەوام گەڕانەوەی چەند دەم و چاوێكە بۆی ، ئەمەش دەبێت چارەسەر بكرێت .
حەوت : پارلەمانتار دوای چوار ساڵ دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ كارو چالاكی بكرێت ، بەو پێوەرە موچەی خانەنشینی بۆ بڕێتەوە ، ناكرێت دوای پارلەمانتاری پاسەوانی هەبێت ، دەبێت بگەڕٍێتەوە سەر كاری پێشووی .
هەشت : بۆ عێراق دەبێت مەرجی ئەوە هەبێت لە عێراق دابنیشێت ، ناكرێت عێراقی دانیشتوی دەرەوە كاندید بكرێت ، دوای چوار ساڵی كارەكەی ئازادە خوای دەكرد دەچوە مالاوی .
نۆ : هەقە هەموو پارلەمانتارێك لە ژێر چاودێری ڕەقابەی دارایدا بێت و دوای چوار ساڵەكە لە هەڵكشانی سامانەكەی بپێچرێتەوە ، ئەگەر لە تەك موچەكەیدا ناجۆر بوو.
دە : پێویستە هەموو دەرچویەك بۆ پارلەمان مەرجی ژینگەیی و ژینگە دۆستی بۆ سنورەكەی خۆی بە سەردا بسەپێنرێت و هەموو مانگێك لە موچەكەی 10% تەرخان بكات بۆ دارو نەمام چاندن .
یازدە: پێویستە هەموو پارلەمانتارێك مەرجی دانیشتنی پارلەمانی بە سەردا بسەپێنرێت و بێ هۆ دانەبڕێ لە دانیشتنەكان .
دوازدە: هەقە هەر پارلەمانتارێك بۆ نوێنەرایەتی شوێن و ناوچەكەی خۆی ڕاپۆرتی سێ مانگی هەبێت و ڕاپۆرتەكە وردەكاری گشتی پێویستی و خواستی خەڵكی ناوچەكەی تیا بێت، بە گشتی لە هەر چوار ساڵەكەدا دەكاتە شازدە ڕاپۆرت ، كە بڕوام وایە هیچ زۆر و قورس نیە .
پارلەمانتار پێویستە بزانێت نوێنەرایەتی كردن چیە ، بۆ ئەو نوێنەرە ، ئایە نوێنەری حزبە یان گەل .















Post Comment