ئەنوەر قەرەداغی: بەداخەوە نەدەبوو بمخەنە ناوی داوی سیاسییەوە

-
هونەرمەند ئەنوەر قەرەداغی لەبارەی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکی تیپی میوزیکی سنە لە ئیدارەی راپەڕین روونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2025، ئەنوەر قەرەداغی، هونەرمەند لە روونکردنەوەیەکدا نووسیویەتی، “چەند رۆژێک لەمەوبەر یان بە بەندەوەکرا کە تیپی میوزیکی سنە لە ئیدارەی راپەرین ئاهەنگێکی جەماوەری ئەنجام دەدەن و پێمان خۆشە بەشداری لەئاهەنگەکەدا بکەیت، منیش وەک هەمیشە کە ێکی باشم لەگەڵ ئەو تیپەدا هەیە و لە هەموو چالاکییە هونەرییەکانیان لە باشووری کوردستان بەشداریم کردووە و کەسەردانی رۆژهەڵاتی ش دەکەم ئەوان بەپیرمەوە دێن، بۆیە بەخۆشحاڵییەوە رویشتم بۆ بینینیان و بەشداریکردن لە ئاهەنگەکەدا”.
ئاماژەی بەوەکرد، “کاتێ گەیشتمە شوێنی ئاهەنگەکە، حەپەسام کە بینیم ئاهەنگێکی سیاسی و حزبییە و بۆ تەمەن و پێگەم جوان نەبوو ئاهەنگەکە بەجێ بێڵم بۆیە وتم بەمنتان نەوتووە کە ئاهەنگەکە حزبی یە . لەوەش ناخۆشتر بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان بووە . بۆیە سوپاسیان دەکەم بۆ ئەو پێشوازی و رێزەی لەلایەن رێکخەرانی ئاهەنگەکەوە لەمنیان گرتووە ، بەڵام بەراستی نەدەبوو بەو شێوازە مامەڵەم لەگەڵدا بکەن و لەژێر پەردەی چالاکییەکی هونەرییەوە بمخەنە ناو داوی چالاکیێکی حزبی و بابەتەکە بە سیاسی بکەن”.















Post Comment