ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی دا

_
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی دا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2025 کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد.
تەوەرێکی ی کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتنە سێ قۆڵییەکەی هەناردەکردنەوەی نەوت بوو.
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراوە، دوای ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنە سێقۆڵییەکەی هەناردەکردنەوەی نەوت کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕاسپاردووە بە زووترین کات ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی هەرێمی کوردستان تەواو بکات.















Post Comment