ئەرێ بەڕاست ئەردۆگان مامۆستای تەزویرە؟

ئەرێ بەڕاست ئەردۆگان مامۆستای تەزویرە؟

جار بینراوە: (1.1K)

سرووشتی کەسایەتی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا وا ھەڵکەوتووە کەمن ئەوانەی دیداریان لەگەڵ ئەنجام دابێ لێی دەربازبووبن، بە بێ ئەوەی لە لایەن ترەمپەوە توانجێکی لێنەدرا بێت یان ھەڵسوکەوتێکی نەگونجاوی لەگەڵ نەکرد بێت.

ترەمپ لە دیدارێکدا لە پێش چاوی میدیاکان زلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیای سەرکۆنە کرد و بیانووی جلە نەشیاوەکانی پێگرت، ماکرۆنی لەسەر شەقام ڕاگرت تا کەژاوەی ئۆتومۆبێلەکانی خۆی ڕەتبوون، سەرۆکەکانی ئەرمینیا و ئازەرباینجانی بە پەند بردن و ڕیکەوتنامەی زنگەزۆری بەسەر سەپاندن، زۆری دیکەش، کە لێرەدا دەرفەت نییە باسی ھەموویان بکەین.

دوایین سەرکردەش کە کەوتبێتە بەر توانجی ترەمپ بریتی بوو لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، لە دیداری نێوان (ترەمب – ئەردۆگان)

کاتێک ترەمب پرسیاری تەزویری لە لایەن ڕۆژنامەنووسێک لێدەکرێت ڕوودەکاتە ئەردۆگان و دەڵێت :-

” ئەردۆگان ھاوڕێی منە ئەو مامۆستایە لە تەزویر”

ھیچ گومانی تێدانیە ترەمپ ئەو قسەیەی بە ئامانج بە ئەردۆگان گووتوە، چونکە خۆ تەزویر ھەر ئەوە نییە کە تۆ لە کاتی ھەڵبژاردن و دەنگدان پەنای بۆ ببەی، تەزویری ڕووخسار و کەسایەتی ھەیە، تەزویر گوفتار و ڕەفتار لە نێو سیاسەکان زۆرە.

ترەمپ ڕاستی فەرموو، ئەردۆگان مامۆستای تەزویرە، چونکە دوو ڕۆژ پێش دیداری لەگەڵ ترەمپ لەسەر پرسی غەزە دەیکووشتن و نەیدەشاردەوە، تەنانەت لە وەکەشی کە لە کۆمەڵە گشتی نەتەوەیەکگرتەوەکان پێشکەشی کرد لەسەر غەزە ھەڵوێستی زۆر توند بوو، بەڵام لە بەرامبەر ترەمپ فزەی نەکرد، ئەوەیە کەسایەتی تەزویر و دووڕوو.

شایانی باسە لە دەستپێکی شەڕی غەزەوە ئەردۆگان فرمێسکی تیمساحی بۆ غەزە ھەڵدەڕێژێت و بە ئاشکرا دژی ئیسرائیلە، بەڵام وەک ئەحمەد داود ئۆغلۆی ھاوڕێی کۆنی ئەردۆگان ئاشکرایکرد، تورکیای ژێر دەسەڵاتی ئەردۆگان گەورەترین ئاستی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل ھەیە لەو دۆخەشدا بازرگانیەکە بەردەوامی ھەیە و وێڕای بڕیاری پچڕانی ئابووری ( ئیسرائیل – تورکیا) بەڵام ئەو ە درێژەی ھەیە.

ئەوەیە سەرکردەی تەزویر بە قسە دژی ئیسرائیل بی و ژێربەژێریش ئیستخباراتی و بازرگانی لەگەڵ ببەستی.

ئاشکرایە ئەردۆگان وڵاتەکەی بەدەردی قەیرانی ئابووری دەناڵێنێت، بەھای دراوی وڵاتەکەی لە نزمترین ئاست دایە، کەچی داوای فڕۆکەی ئێف 35 ئەمەریکی دەکات و گرێبەستی کڕینی 200 فرۆکەی بۆینگ لەگەڵ ئەمەریکا واژۆ دەکا.

پەیوەست بەو پرسە، ئۆزگۆر ئۆزێل، سەرکردەی گەورەترین ھێزی ئۆپزسیۆنی تورکیا (CHP)، سەبارەت بەو قسەیەی ترمپ کە ئاڕاستەی ئەردۆگانی کردبوو دەڵێت :-

” ئەگەر ترەمپ بەم شێوەیە قسەی لەگەڵ من کردبا دەمخواست ئەرز قووتم بدات لە شەرمان” بەڵام دیارە ئەردۆگان لە پێناوی بەرژەوەندی خۆی نەیوویست وەڵامی تۆمەتی تەزویر بداتەوە کە ترەمپ ئاڕاستەی کرد بوو، چونکە ئەو بینی بوو کە زلنسکی کاتێک وەڵامی ترەمپی دایەوە بە چ دەردێک بردرا.

لێرەدا تێدەگەین کە ئەردۆگان ئەو پەندەی لەسەر جێبەجێ دەبێت کە پێی دەگوترێت ( شێری ماڵی خۆی و ڕێوی دەرەوە) ناونیشانی بتەزویرچیشی ھاتە سەر کێماسیەکانی دیکەی ئەردۆگان.

بابەتى تر

👤
Live: 67 Today: 1,538 📊 Click Here