ئێرانییەکان دێنەوە سەر جادە، بۆ؟

ئێرانییەکان دێنەوە سەر جادە، بۆ؟

جار بینراوە: (2)

لە شەڕی ١٢ ڕۆژە، ئێرانییەکان نەهاتنە سەر شەقام بۆ دژایەتی ڕژێم چونکە سۆزی ناسیونالیزمی ئێرانی ڕایگرتن. لەم دۆخانەدا، کاتێک وڵاتێک هێرش دەکاتە سەر وڵاتێکی دیکە، خەڵکی وڵاتی هێرشلەسەرکراو دەچنە ژێر ئاڵای وڵاتەکەیان، بەگشتی، ئەگەر لەبەرەی ئۆپۆزسیۆنیش بن. ئەوە بە زەقی لە شەڕی ١٢ ڕۆژە هەستی پێدەکرا. من لەگەڵ چەند کەسێکیش لەناوەوەی ئێران قسەم کرد، پشتڕاستی ئەم تێگەیشتنەیان کردەوە.

ئەمجارە پێموایە دوای چەند ڕۆژێکی دیکە خەڵک دێنە سەر جادە لەبەر کۆمەڵێک هۆ، لەوانە:

یەکەم، ڕژێم بەتەواوی شەرعیەتی جەماوەری لە دەستدا، ئەویش بە کوشتنی زیاتر لە ٥٠ هەزار خۆپیشاندەری بێچەک لە مانگی ڕابردوو، بەمەش هەموو سنوورەکانی بەزاند.

دووەم، لە دوایین خۆپیشاندانەکاندا داواکان لە داوا سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، وەک ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و حیجاب، گواستراوبوونەوە بۆ داوا ئابوورییەکان، وەک: چارەسەری بێکاری و گرانیی و بێبەهایی تومەن، هتد. ئەم جۆرە داوایانە قابیلی تەئجیل کردن نین. خەڵک برسی بێت هیچ شتێک ڕێگەی پێناگرێت.

سێیەم، هێرشەکەکانی ئەمجارە دوای خۆپیشاندانەکان و لەدەستدانی شەرعیەتی ڕژێم دێن. واتە هێرشەکان تەواوکەری داواکانی خەڵکن لە لەناوبردنی خامەنەیی و ڕژێم، نەک پێچەوانەکەی.

چوارەم، ئەمجارە شەڕەکە ئەمریکا بکەری یە کە بەشێکی زۆری ئێرانییەکان خۆشیان دەوێت و وەک مۆدێل تەماشای دەکەن، نەک وەک جارەکەی دیکە کە ئیسرائیل بکەری بوو کە زۆرینەی ئێرانییەکان خۆشیان ناوێت چونکە ساڵانێکە سیستەماتیکیەن ناشیرین دەکرێت. بەهەرحاڵ، ئەم فاکتەرە نییە.

پێنجەم، ئەم گەڕەی شەڕ بەردەوام بێت، پارسەنگی هێز دەگۆڕێت لە ڕژێمەوە بۆ خەڵک، دیارە ئەگەر شەڕەکە بەچڕی لانیکەم حەفتەیەکی دیکە بەردەوام بێت.

بابزانین چی لێ دێتەوە.

👤
Live: 66 Today: 2,144 📊 Click Here