ئێران لە ژێر چەتری نەخشەکانی ئەمریکادا
دورخستنەوەی عەلی خامنەیی لەدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بۆ ترەمپ خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت لە بردنە پێشەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەلای ترەمپەوە خامەنەیی پیاوێکیبەهێزە و چەقۆی ڕژێمە، بۆیە دوورخستنەوەی، جا لەڕێگەی ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسیەوە بێت یانهێرشێکی سەربازی، دەتوانێت ڕێگە زیاتر خۆشبکات بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئێراندا.
لە لایەکی دیکەوە، هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەتوانێڕژیمی ئێران بخاتە ناو قەیرانێکی درێژخایەنی یەکلە دوای یەک، یان پشێوی ململانێیەکی ناوخۆییدەسەڵات لە نێوان کوتلە ڕکابەرەکانی ناو سوپایپاسداران بخولقێنێت، دەرفەتێکیش بۆ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناو دەسەڵات دەرەخسێنێت بۆفراوانکردنی نفوزی خۆیان، ئەمەش پەیامێکی ڕونەبۆ ئەوانەی پشتیوانی خامەنەیی دەکەن، بەمەش ڕێگری لە بەردەوامبونی پشتیوانیان دەگرێت.
لە هەمان کاتدا، واشنتۆن بیر لە توندکردنەوەیجێبەجێکردنی سزاکان دەکاتەوە لە ڕێگەی لادانیکەشتیە نەوت هەڵگرەکان، یان بە ئامانجگرتنی چەندتێرمیناڵێکی هەناردەکردنی نەوت بەدرێژاییکەنارەکانی باشووری ئێران، کە دەتوانێت داهاتینەوت بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.
دانوستانە پێشبینیکراوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تەنها لە چوارچێوەی تەقلیدی پرسیئەتۆمیدا نابێت، بە ڵکو دەست دەخاتە سەر خودیپێکهاتەی ڕژێمی ئێران و ئاراستەستراتیژیەکەی لە ناوچەکە و جیهاندا، ترەمپ ئەمپرۆسەیە بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ جێبەجێکردنیگۆڕانکاریەکی قوڵی سیاسی لەناو ڕژێمی ئێراندا.
لە پشتی ئەم یاریەوە سیاسەتی ڕەچاوکردنینێودەوڵەتی بەرفراوانتر دەبزوێ، دیارترینیانهەوڵەکانی واشنتۆنە بۆ کەمکردنەوەی نفوزی چین لەناوخۆی ئێراندا، ئەمەش دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەکاتە بەشێک لە ململانێیەکیجیۆپۆلەتیکی فراوانتر.
ئەو ڕێڕەوی دانوستانەی کە ئێستا لە نێوانئەمریکا و ئێران ئامادە دەکرێت، تەنیا بە فایلەئەتۆمیەکە، بەرنامەی مووشەکی بالیستیک، یانتۆڕی کاریگەری ناوچەیی تاران سنووردار نییە، بەڵکودرێژدەبێتەوە بۆ باسکردنی گۆڕانکاریە قووڵترەکانکە کاریگەرییان لەسەر خودی پێکهاتەی ڕێژیمیئێران و هاوسەنگی هێز لەناو دامەزراوەکانیدا و ئاراستەی ستراتیجیەکەی لە ناوچەکە و جیهانداهەیە.
ترەمپ، لەسەر بنەمای ئەو قەناعەتە مامەڵە لەگەڵئێران دەکات، کە کێشەی بنەڕەتی لەگەڵ ئێرانداتەنیا تەکنیکی یان سەربازی نییە، بەڵکوسیاسی و پێکهاتەی سستمەکەیەتی، ئەمەشسیاسەتی ڕێبازی گۆڕانکاری لە ناوەوەی ئێران ڕووندەکاتەوە.
ئەم ڕێبازە ئەمریکیە بە ئاشکرا لەلایەن ترەمپەوەدەربڕا، کاتێک گوتی “ئێران پێویستی بەگۆڕینی سەرکردایەتیەکەی هەیە”، بە ئاماژەدان بەگۆڕانکاری لە ڕێڕەوی حوکمڕانی و سروشتیبڕیاردان لە ناو ڕژێمدا، بەبێ ئەوەی مەرج بێتئاماژە بە ڕووخانی سەربازی بکات، لەبەرامبەرداتاران ئاگادارە کە واشنتۆن هەوڵدەدات هاوکێشەیەکیفشار بسەپێنێت لە رێگەی ئابڵوقەی سەربازی و دانوستانەوە.
سەرکردایەتی ئێران لە ئاست هەر دانوستانێک کەلە ژێر هەڕەشەی کردەی سەربازیدا ئەنجام ئەدرێت،لە ڕادەبەدەر هەستیار و دودڵن، ترسی ئەوەیان هەیە لە ئاکامدا دانوستانەکان ببنە بەرگێک بۆ کردەوەیسەربازی، یان ئامرازێک بۆ وەستان و زیاتر قەیراناویکردنی دۆخی ناوخۆ، بۆیە تاران دانوستانەکانوەک پرۆسەیەکی تەکنیکی تەماشا ناکات، بەڵکووەک تاقیکردنەوەی ئایندەی مانەوەی خۆی بۆی دەڕوانێت.
ئەتوانین بڵێین، ئێران دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا وەکتاقیکردنەوەی پاراستنی مانەوەی خۆی مامەڵە دەکات،نەک ڕێکەوتنێک بۆ هەڵگرتنی سزاکان یانڕێگریکردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی.
واشنتۆن گرژیەکان زیاتر دەکات بۆ ئەوەی ئێرانناچار بە ملکەچی گەورەتر بکات، هەروەها تاران،ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی کە کاردەکات بۆپاڵنانی ئەمریکا بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی.
سەبارەت بەئایندەی ەکانی ڕژێمی ئێرانلەگەڵ ئەمریکا، مشتومڕێکی نێوخۆیی بێوێنهلەنێو ڕابەرانی کۆماری ئیسلامیدا قسەی لەسەر دەکرێت، هەندێک پێیان وایە ئێران ناتوانێت بەرگەی شەڕێکیدیکە بگرێت و جەخت لەسەر دانوستانی هەمەلایەنەدەکەن کە بابەتی لەخۆ بگرێت، لەوانەبەرنامەی ئەتۆمی، مووشەک، کاریگەریی ناوچەیی و تەنانەت دووبارە دابەشکردنەوەی دەسەڵات لەناوڕژێمدا.
بەشێکی تریان پێداگری لەسەر سنووردارکردنیدانوستانەکان، تەنها لە سەر پرسی ئەتۆمی دەکەن،لە بەرامبەر هەڵگرتنی گەمارۆ ئابووریەکان، هەروەهاڕەتیدەکەنەوە چارەسەری ئەو پرسانەی دیکە بکەنکە تاران بە هێڵی سووری دەزانێت.
بەشێکی توندڕەو، هەر جۆرە دانوستانێکی ڕاستەوخۆیان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن هەر ئیمتیازێک دەبێتە هۆی زنجیرەیەکئیمتیازات کە دواجار ڕژێم لە ناوەوە لاواز دەکات.
بەڵام بەگشتی بۆچونی باو لەناو بازنەکانی بڕیاردانمەیلیان بەرەو دوورکەوتنەوە لە شەڕ دەڕوات، لەگەڵئەوەی ڕۆڵی عەلی لاریجانی زیاتر بەرچاودەکەوێت لە بەڕێوەبردنی ئەو پرسەدا، لەچوارچێوەی ڕێبازێکدایە، کەهەوڵبدەن لەسەر بنەمایسازشکردن لەسەر هەندێک بنەمای بنەڕەتی بێت بۆپاراستنی ڕژێم.
دانوستانەکان تەنها لە پرسی ئەتۆمیدا سنووردار نین، چونکە واشنتۆن پێداگری لەسەرچارەسەرکردنی فایلی مووشەکی بالیستیەکەدەکات، لە نێوان پێگەی ئەمەریکا و ئێرانیشداتورکیا هەوڵدەدات ڕۆڵی نێوەندگیری بگێڕێت بەگەڕان بەدوای فۆرمولەیەکدا کە گەرەنتی ئەوەبکرێت کە بەکارهێنانی مووشەک سنووردار بکرێت،لە بەرامبەردا ئەمەریکا گەرەنتی ئەوە بکات کەئێران نەکرێتە ئامانج!.
هەروەها دانوستانەکان باس لە پرسە هەستیارەکانیناوچەکە دەکات، دیارترینیان غەززە، لوبنان و عێراقو یەمەن، لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا،تورکیا، قەتەر و سعودیە، ئەم هەماهەنگیە ئامانجیچەسپاندنی ئاگربەستە لە غەززە و گفتوگۆکردنلەسەر ئایندەی چەکەکانی حەماس، کە دەکرێتکاریگەری لەسەر لوبنان هەبێت سەبارەت بەچەکەکانی حزبولڵا، لە بەرامبەردا گەرەنتی ڕاگرتنیهێرشەکانی ئیسرائیل و دەستپێکردنیپرۆسەیەکی سیاسی ناوخۆیی بدرێت.
جگە لەوەش پێشبینی دەکرێت هەر ڕێکەوتنێکینێوان ئەمریکا و ئێران کاریگەری لەسەر عێراقهەبێت بە پاڵنانی بەرەو یەکلایکردنەوەی سیاسی،سەبارەت بە سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت و ئایندەی هێزەکانی نزیک لە تاران.
مەسەلەیەک کە زۆر گرنگە بۆ واشنتۆن لە پرۆسەیدانوستان لەگەڵ تاران، بەستراوەتەوە بە کۆمەڵێکمەرجی ئاشکرانەکراوی پەیوەست بە ئێران لەگەڵ چین، بەبێ ئەوەی وەک خاڵیدانوستانی ڕاستەوخۆ یان نووسراو خراتەبێتە ڕوو. ئیدارەی ئەمریکا ئەم پرسە وەک بەشێک لەدیدگای ستراتیژی فراوانتری خۆی بۆبەڕەنگاربونەوەی کاریگەریەکانی چین، بەتایبەتیلە کەرتی وزە و ڕێڕەوی بازرگانیدا مامەڵەی لەگەڵدەکات.
ئەم مەسەلەیە تیشک دەخاتە سەر سنووردارکردنیپشتبەستنی چین بە نەوتی ئێران و کۆنترۆڵکردنیهەناردەی وزەی ئێران بۆ پەکین بە نرخێکیئیمتیاز لە دەرەوەی چوارچێوە ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان، بەمەش ڕێگری لە ئێران دەکرێتکە ببێتە سەرچاوەیەکی وزەی هاوتەریب لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئەمریکا.
هەروەها واشنتۆن هەوڵدەدات ڕێگری بکات لەچەسپاندنی هاوبەشیەکی ستراتیژی درێژخایەنینێوان تاران و پەکین، لە ڕوانگەی ئەمریکاوە ئەمشەریکایەتیە چەترێکی ئابووری و سیاسی بۆئێران دابین دەکات کە لە سزاکانی ڕۆژئاوادەیپارێزێت.
ئەمەریکا ئامانجی ئەوەیە، وردە وردە ئێران لەپەیوەند بە ڕۆژئاواوە، بخاتەوە ناو سیستەمی ئابووریەوە، هەروەها تێکەڵبونی بە سیستەمیچینی کەم بکاتەوە، ئەمەش توانای پەکین سنووردار دەکات بۆ بەکارهێنانی ئێران وەک سەکۆیەک بۆکاریگەری ستراتیجی لە کەنداو و ڕۆژهەڵاتیناوەڕاستدا، هەروەها هاوسەنگی وزە و هاوسەنگیبازرگانی ناوچەکە لە چوارچێوەی نفوزی ئەمریکاداڕێکبخاتەوە.
ئەم دانوستانانە پەیوەستن بە دیدگای نەخشەی سیاسی فراوانتری ئەمریکا بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا، هەوڵدەدات ئێران بخاتەناو ڕێڕەوێ سنوردانکردنی لەگەڵ چیندا، تا ڕۆڵیزیاتر بە ئەمریکا بدرێت لە کۆنترۆڵکردنی ڕۆیشتنیوزە و گاز، لەوانەش چۆنیەتی هەناردەکردنی غازیئێران بۆ بازاڕەکانی ئاسیا.
لەم چوارچێوەیەدا، ترەمپ کار لەسەر بنیاتنانیچوارچێوەیەکی نوێی ناوچەیی دەکات کە لەسەربنەمای لێکنزیکبوونەوەی سیاسی، ئەمنی و ئابووری بێت و ئەم ڕێگایە بە فراوانکردنیڕێککەوتنەکان لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێتەوە،بەمەش گۆڕانکاری لە ڕێکخستنە تەقلیدیەکانیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات.
لە کۆتایدا دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران وەکپرۆسەیەکی تەکنیکی تەنها بۆ چارەسەرکردنیقەیرانی ئەتۆمی بەڕێوەناچێت، پرۆسەیەکیسیاسی هەمەلایەنەیە بە ئامانجی ڕێکخستنەوەیپێگەی ئێرانە لە ناوچەکە و جیهاندا، هێنانەدیگۆڕانکاریە لە چوارچێوەی پێکهاتەسیاسیەکەیدا، بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە شەڕلە لایەک و سەپاندنی هاوسەنگی نوێ لە لایەکیدیکە.
هەڵبەتە ئەگەری پارچە بەبونی هێزی سەربازی ئێران هۆکارێکی چارەنوسساز دەبێت لە هەر جۆرەگواستنەوەیەک یان گۆڕینی ڕژێم لە ئێراندا، بەڵام زەحمەتە پێکهاتەی ناو سەرکردایەتی سوپای پاسداران لە دژی خامنەیی کار بکەن، چونکە ئەم پێکهاتەیەنزیکەی لەسەدا ٢٠ی دانیشتووانن کە عەقیدەیی و دڵسۆزترین لایەنگرانی کۆماری ئیسلامیپێکدەهێنن.
بێجگە لە نزیکەی لەسەدا ٨٠ی ئەو ئێرانیانەیکۆماری ئیسلامیان ناوێت، بە دڵنیاییەوە نایانەوێتلەلایەن هێزێکی سەربازیی وڵاتێکی ترەوە حوکمڕانیبکرێن، یان بەگشتی بەشێکی زۆرینە لە دانیشتوانی ئێران، ئەوە ڕەت دەکەنەوە،هەرهێزکی چەکداری دور لە دەورو ئیرادە و خواست و ئومێدی دانیشتوان دەسەڵات بگرنە دەست.
خەڵکی ئیڕان ئێستا بە جیا لە سیناریۆی دانوسانەکان، لە چوارچێوەی دۆخی شەڕێکی مەترسیداردا ڕۆژانیان بەسەر دەبەن، لە چاوەڕوانی ڕودانی گەورەترین کارەساتدان، کە ئایا شەڕ دەقەومێت و وڵاتەکایان وێران دەبێت، یان بەری پێدەگیرێت، پرسیارێکە، مان و نەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر نەخشەکانی ئەمریکا وەڵام دەداتەوە، نەک دانوستانەکان.















Post Comment