ئیلهام ئەحمەد: مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر دەکرێن

ئیلهام ئەحمەد: مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر دەکرێن

جار بینراوە: (1.5K)

-

هاوسەرۆکی فەرمانگەی یەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایدەگەیەنێت، مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر دەکرێن، ئاماژە بەوەشدەکات، دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دەهێنین.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی یەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، “مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر دەکرێن”.

ئاماژەی بەوەکرد، “یارییەک لە ئارادایە و پێویستە لە ڕێگەی خەباتی سیاسییەوە پووچەڵ بکرێتەوە”.

باسی لەوەشکرد، “دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دەهێنین و بۆ هەر ئاستەنگێک کە بێتە پێشمان، چارەسەرێک دەدۆزینەوە”.

ئیلهام ئەحمەد وتی، “کار دەکرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، سەرێ کانی و سەرجەم ئاوارەکانی دیکە”.

وتیشی، “بۆ پەراوێزخستنی گەلی کورد، هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن فیتنە و شەڕی ناوخۆیی لە نێوان پێکهاتەکاندا هەڵگیرسێنن و رق و کینە بچێنن”.

بابەتى تر

👤
Live: 165 Today: 1,229 📊 Click Here